برایسوایت لە قۆناغی چارەسەری كۆتایی پێكانەكەیدایە و ئانسو فاتی-ش داوای لە چاڤی-ی ڕاهێنەر كردووە ڕێگەی بدەن بەرامبەر بایرن میونشن یاریی بكات.
یانەی بەرشلۆنە پێویستی بەوەیە لە یاریی داهاتوودا بەرامبەر بایرن میونشن لە چامپیۆنز لیگ بردنەوە بەدەستبهێنێت، تا سەركەوتن بۆ قۆناغی داهاتوو مسۆگەربكات.
لە ئێستادا تیمی پزیشكیی یانەی بەرشلۆنە ئامادەكاری دەكات بۆ ئەوەی زۆرترین یاریزان بۆ ئەو یارییە بگەڕێنێتەوە.
فاتی بەتەواوی لە پێكانەكەی چاكبووەتەوە، بەڵام تیمی پزیشكی هێشتا ڕێگەی نادات بەشداریی یارییەكان بكات، لەگەڵ ئەوەی یاریزانەكە خۆی داوای كردووە بەرامبەر بایرن میونشن بەشداربێت.
برایسوایت-ی هێرشبەریش هێشتا لە قۆناغەكانی چارەسەری پێكانەكەیدا و لە گەڕانەوە نزیكە.
ئەگوێرۆ تا مانگی دووی ساڵی داهاتوو لەژێر وەرگرتنی چارەسەری پزیشكیدا دەبێت.
هەردوو یاریزان نیكۆ گۆنزالێس و بوسكێتس بێ كێشە ڕاهێنانەكانیان كردووە و ماندوویی جەستەیان دەرچووە.
مینگوێزا هەفتەیەك پشوو وەردەگرێت، چونكە تووشی گرژبوونی ماسوولكە بووە، ئیریك گارسیا-ش بەتەواوی پێكانەكەی تێپەڕاندووە.