بەڕێوەبەری ڕێدبوڵ دانیپێدادەنێت: مێرسیدس زۆر خێرایە

بەڕێوەبەری تیمی ڕێدبوڵ بۆ پێشبڕکێکانی فۆرمولا 1، کریستیان هۆرنەر دانی پێدادەنێت، ئوتۆمبێلەکەیان لە خێراییدا ناگاتە ئۆتۆمبێلی تیمی مێرسیدس.

هۆرنەر لە چاوپێکەوتنێکدا ئاماژە بە کۆتا پێشبڕکێی پاڵەوانێتیی جیهانیی فۆرمولا 1 دەدات، کە بڕیارە لەم مانگەدا لە ئەبوزەبی – ئیمارات ئەنجامبدرێت، لە وتەکانیدا ئاماژە بەو گۆڕانکارییانە دەکات کە لە گۆڕەپانی یاس مارینا کراوە و دەبێتە هۆکارێک بۆ خێرابوونی پێشبڕکێکە.

لەبارەی ئۆتۆمبێلەکەیان و ماکس ڤێرشتاپن-ی شۆفێری تیمەکەیانەوە دەڵێت، “بەنزیكەیی مەحاڵە ڤێرشتاپن بتوانێت بەسەر شۆفێری تیمی مێرسیدسدا سەربکەوێت، گۆڕانکارییان لە چەند بەشێکی گۆڕەپانی ئەبوزەبی-دا کردووە، بەداخەوە خێرایی بزوێنەرەکەمان ناگەت بە خێرایی بزوێنەری ئۆتۆمبێلی لویس هامیڵتۆن، بەنزیكەیی مەحاڵە بگەین بەو خێراییە، مەبەستم لەوەیە لە پێشبڕکێی سعودیە ئەو چرکەیەک لە ئێمە خێراتربوو، بۆیە ناتوانین بەرگری بەرامبەر ئەوە بکەین، ئەوەش بۆ ماکس ڤێرشتاپن بێزارکەربووە، کە نەیتوانیوە لە ڕێگا ڕێکەکاندا کێبڕکێی بکات، بەڵام دەبێت ئەوەش بزانین ماکس جەنگاوەرێکی بەهێزە و کۆڵنادات، شایستەی بەدەستهێنانی ناسناوی ئەم وەرزەیە”.

لەئێستادا لویس هامیڵتۆن-ی شۆفێری مێرسیدس و ماکس ڤێرشتاپن-ی شۆفێری ڕێدبوڵ لە ژمارەی خاڵەکاندا یەکسانن، لە کۆتا پێشبڕکێی ئەبوزەبی ناسناوی ئەم وەرزە یەکلاییدەکەنەوە.

بابەتی پێشتر

لیڤاندۆڤیسکی لەبارەی پێشنیازەکەی مێسی-یەوە هەڵوێستی خۆی ئاشکراکرد

بابەتی دواتر

گەوهەرەکەی ئەڵمانیا بەرشلۆنە ڕەتدەکاتەوە و چاوی لە دۆرتمۆندە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئینریکی لە بەرازیلەوە نزیکە

لویس ئیریکی ئیسپانی بەهێزترین پاڵێوراوە بۆ ئەوەى پۆستی ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەى بەرازیل بگرێتە دەست. هەڵبژاردەى بەرازیل لە مۆندیالی 2022دا…
Total
0
Share