گواردیۆلا پیرۆزبایی لە یاریزانەكانی مانچستەر سیتی كرد

گواردیۆلا، ڕاهێنەری مانچستەر سیتی پیرۆزبایی لە یاریزانەكان كرد بەبۆنەی ئەو ئاستە ‏بەرزەی بەرامبەر پاریس سان جێرمان پێشكەشیان كردووە.‏

لە گەڕی پێنجەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی چامپیۆنز لیگ، یانەی مانچستەر سیتی بە ئەنجامی ‏دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە یانەی پاریس سان جێرمانی بردەوە.‏

گواردیۆلای ڕاهێنەری مان سیتی ستایشی ئاستبەرزیی یاریزانەكانی كرد و پیرۆزبایی ‏گەیشتن بە قۆناغی شازدەی لێكردن.‏

پێپ وتی، “ڕازیم بەو ئاستەی یاریزانەكان پێشكەشیان كرد و ئەگەر بەم جۆرە بەردەوام ‏بین، گەیشتنمان بە یاریی كۆتایی نزیك دەبێت”.‏

گواردیۆلا سوپاسی هاندەرانیشی كرد كە بە درێژایی یارییەكە پشتگیرییان كردوون.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مێسی دانوستاندن له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی کاربه‌ڕێکه‌ر ڕه‌تده‌کاته‌وه‌

ئه‌فسانه‌ی زیندووی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌، لیۆ مێسی ڕه‌تیده‌کاته‌وه‌ له‌گه‌ڵ ستافی کارگێڕی کاربه‌ڕێکه‌ری یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ ده‌رباره‌ی که‌مکردنه‌وه‌ی موچه‌ دانوستاندن بکات.…
Total
0
Share