بۆچی ڕیاڵ مەدرید تووشی نەزۆکی بووە؟ ئەنچیلۆتی وەڵامێکی پێچەوانە دەداتەوە..

سەرەڕای ئەوەی زۆرینەی شارەزایان و میدیاکانی ئیسپانیا هۆکاری شکستی ڕیاڵ مەدرید لە تۆمارکردنی گۆڵ بۆ بڕیار و بژاردەکانی کارلۆ ئەنچیلۆتی دەگەڕێننەوە، بەڵام ڕاهێنەرەکە بۆچوونێکی پێچەوانەی هەیە.

ئەنچیلۆتی کێشەی نەزۆکی هێرشبەرانی ڕیاڵ مەدرید بۆ بڕیارەکانی یاریزانان لە سێیەکی کۆتایی یاریگای یانە ڕکابەرەکان دەگەڕێنێتەوە.

ڕاهێنەرە ئیتاڵییەکە بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، ” هەندێکجار کە پێویستمان بە تۆپی بەرز نییە، ئاراستەی دەکەین، یاریزانان دەیانەوێت لە قووڵاییەوە هێڵەکانی ڕکابەران ببڕن لەکاتێکدا پێویست ناکات، پاس دەدەین لە کاتێکدا پێویستمان بە شووتکردنە بۆ ناو گۆڵ، ئەمە لە سێ یاریی ڕابردوودا ڕوویدا، کێشەکە بەکۆمەڵە، بەڵام پەیوەندی بە بڕیاری تاکەکەسی یاریزانەکانەوە هەیە.”

ڕیاڵ مەدرید لە دوایین سێ یارییدا دوو یەکسانبوون و دۆڕاندنێکی تۆمارکردووە، تەنها یەک گۆڵیان بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید تۆمارکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) سیتی چوارینه‌ی تۆمار کرد و بنزیمه‌ ڕێگه‌ی نه‌دا ئاهه‌نگی سه‌رکه‌وتن بگێڕن

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌کی چوونی قۆناغی نیوه‌ی کۆتایی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدرا، یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ڕیاڵ مه‌درید تۆمار کرد.…
Total
0
Share