هالاند نەخشەی پریمەرلیگ دەگۆڕێت

ئێرلینگ هالاندی نەرویجی لەم وەرزەدا چەندین داتا و ڕیکۆردی تۆمار کردووە، شارەزایان پێیانوایە لە ئینگلتەرا مێژوویەکی پرشنگدار دەنووسێتەوە.

هالاند لە دوایین یاریی مانچستەر سیتی بەرامبەر بوروسیا دۆرتمۆند گۆڵێکی ئەکرۆپاتی تۆمارکرد، ژمارەی گۆڵەکانی لەم وەرزەدا لە کۆی نۆ یاری گەیاندە (13) گۆڵ (10 پریمەرلیگ، 3 چامپیۆنزلیگ).

ئەوەی داتاکان بەهێزتر و سەرنجڕاکێشتر دەکات، هالاند (32) جار هەوڵی تۆمارکردنی گۆڵی داوە، (19) جار لێدانەکانی بە ئاراستەی گۆڵ بوون، ئەوەش دەریدەخات لە پێگەی پرۆسەکانی تۆمارکردنی گۆڵدا چەندە کارا و مەترسیدارە.

شارازەیانی تۆپی پێ شەوی ڕابردوو زەبەلاحەکەی نەرویجیان بە کۆکراوەیەک لە یۆهان کرۆیف و زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ ناودارکرد، زۆرینە پێیانوایە بەو ئاستەوە ڕیکۆردی ئەگوێرۆ و هێنری و سەرجەم هێرشبەران بە شێوازی خۆی دەنووسێتەوە و لە کۆتایی وەرزەد (40) گۆڵ زیاتر تۆمار دەکات، ئەوەش ئەو ڕیکۆردەیە تاوەکو ئێستا لە ئینگلتەرا تۆمارنەکراوە.

بابەتی پێشتر

هۆشداری لە مەترسییەكی كوشندە دەدرێت<br>دەبێتەهۆی ژەهراویبوونی ئاو و بەروبوومی كشتوكاڵی

بابەتی دواتر

حكومەتی هەرێم: وەڵامی زۆرترین پرسیارەكانی پەرلەمانتارانمان داوەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share