كۆشكى سپی بڵاویكرده‌وه، جۆ بادین سه‌رۆكى ئه‌مریكا نه‌شته‌رگه‌رییه‌كى بۆ ئه‌نجامدراوه و له ئێستادا ته‌ندروستیی جێگیره.
دواى ئه‌وه‌ى ده‌نگۆی تێكچوونى ته‌ندروستیی جۆ بایدن سه‌رۆكى ئه‌مریكا بڵاوكرایه‌وه، كۆشكى سپی له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، “نه‌شته‌رگه‌ری قۆڵۆنی بۆ كراوه و گرێیه‌ك ده‌رهێندراوه”.
ڕوونیشیكردووتهوه، “ئه‌و گرێیه‌ی له قۆڵۆنی بایدن ده‌رهێندراوه، دوای پشكنین، پاك بووه و به هێمنی گه‌شه‌ی كردووه”.
كۆشكى سپی جهختىشیكردووەتەوە، “ته‌ندروستیى بایدن له ئێستادا به‌ره‌و جێگیری ده‌ڕوات و چیتر پێویست به‌وه ناكات چاره‌سه‌ر بدرێته سه‌رۆكی ئه‌مریكا”.
به پێی پێشبینییه‌كانی پزیشكانی كۆشكی سپی، كه میدیاكانى ئه‌مریكا بڵاویانكردووه‌ته‌وه، ئەگەر هەیە نه‌خۆشییه‌كه‌ی بایدن له داهاتوودا ببێت به شێرپه‌نجه.
جۆ بایدن ته‌مه‌نی 79 ساڵه و به بەتەمەنترین سه‌رۆكی ئه‌مریكا داده‌نرێت و له هڵلبژاردنى ساڵى 2020دا توانى به‌سه‌ر دۆناڵد تره‌مپ-دا سه‌ربكه‌وێت و ببێته سه‌رۆكى ئه‌مریكا.
چەند ڕۆژێك لەمەوبەر میدیای ئەمریكی بڵاویكردەوە، لەو كاتەی نەشتەرگەری بۆ بایدن كراوە، بۆ ماوەی نزیكەی سێ كاتژمێر دەسەڵاتەكانی سەرۆك دراوە بە كامالا هاریس جێگری سەرۆكی ئەمریكا.