سوپای ئەمریكا مووشەكێكی كیشوەربڕی بە سەركەوتوویی تاقیكردەوە

سوپای ئەمریكا سەركەوتنی تاقیكردنەوەی ڕۆتینیی مووشەكی (مینیتمان 3)ی بالیستیی كیشوەربڕ ڕادەگەیەنێت.

تاقیكردنەوەكە كاتژمێر 12:49ی بەیانی بە كاتی زەریای هێمن لە بنكەی ڤاندنبرگ-ی هێزی بۆشایی ئاسمان لە ویلایەتی كالیفۆرنیا ئەنجامدرا، وەك ئەوەی لە ڕاگەیەندراوێكی سوپای ئەمریكادا هاتووە.

پڕۆسەی هەڵدانەكەی دواخرا بۆ خۆوەلانان لە زیادكردنی بارگرژییەكان لەگەڵ پەككین لەمیانەی ئەو نمایشە سەربازییەی چین لە نزیك تایوان لەكاتێكی پێشتری ئەم مانگەدا ئەنجامیدا.

سوپای ئەمریكا لە ڕاگەیەندراوەكەدا وتی، تاقیكردنەوەكە “ئامادەیی هێزی ئەتۆمیی ئەمریكا و متمانەی لە ئاستی لەناوبردن و كاریگەریی بەرپەرچدانەوەی ئەتۆمیی وڵاتەكە نیشاندەدات”.

بەپێی ڕاگەیەندراوەكە ئامانج لە تاقیكردنەوەی مووشەكە بالیستییە كیشوەربڕەكە لێكۆڵینەوە بووە لە سەلامەتی، ئاسایش، كاریگەری و ئامادەیی سیستمی چەكەكە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سوپای ئەمریکا: لە 24 کاتژمێری ڕابردوو ڕێگەمان بە تێپەڕینی هیچ کەشتییەک نەداوە بە گەرووی هورمزدا

سوپای ئەمریکا بڵاویکردەوە، ڕێگەمان بە تێپەرینی هیچ کەشتییەک نەداوە. فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) بڵاویکردەوە، زیاتر لە 10…
Total
0
Share