مۆسكۆ: فڕۆكەكانی ئەمریكا لەسەر بەكارهێنانی چەكی ئەتۆمی لەدژی ڕوسیا مەشقیانكردووە

سێرگی شۆیگو، وەزیری بەرگریی ڕوسیا دەڵێت، “فڕۆكەكانی ئەمریكا مەشقیانكردووە لەسەر بەكارهێنانی چەكی ئەتۆمی لەدژی ڕوسیا”.

وەزیرە ڕوسییەكە لەكاتی كۆبوونەوەی لەگەڵ هاوتا چینییەكەی وتی، “فڕۆكە مووشەكهاوێژە ستراتیژییەكانی ئەمریكا نزیكەی 30 گەڕانیان لە سنوورەكانی ڕوسیا لە مانگی ڕابردوودا كردووە، ئەوەش دوو هێندە و نیو زیادیكردووە بە بەراورد بە هەمان كاتی ساڵی ڕابردوو”.

وەزیری بەرگریی ڕوسیا ڕایگەیاند، لە مەشقەكانی ئەم مانگەی هێزە ستراتیژییەكانی ئەمریكادا، 10 فڕۆكەی مووشەكهاوێژی ستراتیژیی ئەمریكی مەشق و ڕاهێنانیان كردووە لەسەر بەكارهێنانی چەكی ئەتۆمی لەدژی ڕوسیا.

بەپێی وتەی سێرگی شۆیگو وەزیری بەرگریی ڕوسیا، فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمریكا لەو گەڕانانەدا تا دووریی 20 كیلۆمەتر لە سنوورەكانی ڕوسیا نزیكبوونەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ دۆناڵد ترەمپ: بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی بەردەوامبوون و بەهێزکردنی هاوبەشییمان دەکەین

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی دۆناڵد ترەمپ کرد بەبۆنەی جارێکی دیکە سەرکەوتنەوەی بە…
Total
0
Share