ڤیدیۆ.. لایەنگرێکی حەماس ئیسرائیلییەکی کوشت و چواری دیکەی بریندارکرد

ئەندامێکی حەماس لە نزیک مزگەوتی ئەقسا، هێرشیکردەسەر ئیسرائیلییەکان و کەسێکی کوشت و چواری دیکەی بریندارکرد.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئەسۆشییەیتد پرێس، ئەو ئەندامەی حەماس دوای ئەوەی هەوڵیداوە هێرشبکاتەسەر کەسانی دیکە، لەلایەن پۆلیسی ئیسرائیلەوە کوژرا. ڕاگەیاندنەکانی حەماس، هەوڵی ئەو پیاوە تەمەن 42 ساڵەیان بە کردەوەیەکی “قارەمانانە” ناوهێناوە و ناسنامەی هێرشبەرەکەش بە دانیشتووی ڕۆژهەڵاتی ئۆرشەلیم و بەڕەگەز فەڵەستینی ڕاگەیەندراوە.

گروپی چەکداریی حەماس ناوی ئەو کەسەیان بە “فادی ئەبو شەخدیم” ناوهێناوە و ئەوەشیان ئاشکراکردووە، کە ئەندامی حەماس بووە و بەرپرسیارێتی هەبووە. حکومەتی ئیسرائیل لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕووداوەکەی بە “تیرۆریستی” ناوبردووە و ڕایگەیاندووە، هەموو هێزەکانیان لە حاڵەتی ئامادەباشیدا دەبن.

ئەم ڕووداوە دووەمین ڕووداوی هێرشی فەڵەستینییەکانە بۆسەر ئیسرائیلییەکان لە ماوەی پێنج ڕۆژدا، ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردووش گەنجێکی فەڵەستینی 16 ساڵ، دوای ئەوەی بە چەقۆ هێرشیکردەسەر دوو پۆلیسی ئیسرائیلی لەلایەن پۆلیسەوە کوژرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریكا: ئەگەری هەیە لە چەند هەفتەی داهاتوودا ئێران ببێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی

 وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئاشكرایكرد، گەر ئێران بەردەوامبێت لە پێشێلكردنی ڕێككەوتنی ئەتۆمی ڕەنگە لەماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا ببێتە خاوەنی…
زیاتر ببینە

قەدەغەی بەکارهێنانی ئاسمانی تورکیا بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی درێژکرایەوە

دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی تورکیا، قەدەغەی بەکارهێنانی ئاسمانی وڵاتەکەی بۆ گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی، تا 6ـی 10ـی ئەمساڵ، درێژکردەوە. لە…
Total
0
Share