بەهۆی سەردانی حاجییانەوە سعودیە بەرهەمهێنانی نەوت زیاددەکات

بەهۆی ئەوەی لە ماوەیەکی نزیکدا، لە سەرانسەری جیهانەوە حاجییان سەردانی وڵاتەکە دەکەن، سعودیە بەرهەمهێنانی نەوت بۆ ماوەی دوو مانگ زیاددەکات.

ئاژانسی وزە-ی سعودیە رایگەیاند، سعودیە بڕیاریداوە رۆژانە 50 هەزار بەرمیل نەوت بۆ بەرهەمەکەی زیادبکات، لەکاتێکدا پێویستی بە بڕێکی زیاترە، بەڵام ئەگەر قەبارەی زیادکردنەکەی گەورەتر بێت لەو ژمارەیە، دەبێتەهۆی دابەزینی نرخی نەوت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو ژمارە زۆرەی حاجییان کە سەردانی سعودیە دەکەن، ئاستی بەکارهێنانی سووتەمەنی لەو وڵاتە بەرزدەکەنەوە، کە بۆ ئامێرەکانی گواستنەوە و ئامێرە فێنککەرەوەکان و پێویستییەکانی دیکە بەکاردەهێنرێت، ئەمەش هۆکاری سەرەکیی زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوتە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری پیشەسازیی عێراق: جێبەجێکردنی بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق گەرەنتی کراوە

وەزیری پیشەسازیی عێراق رایگەیاند، جێبەجێکردنی بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق گەرەنتی کراوە. خالید بەتال، وەزیری پیشەسازیی عێراق رایگەیاند، “بڕیارەکەی…
زیاتر ببینە

وەزارەتی گواستنەوەی تورکیا: کەشتییەکی بازرگانی لە دەریای رەش بەئامانج گیرا

وەزارەتی گواستنەوەی تورکیا رایگەیاند، لە دەریای رەش هێرشكرایە سەر كەشتییەكی بازرگانی. وەزارەتی گواستنەوە و ژێرخانی توركیا رایگەیاند، كەشتییەكی…
Total
0
Share