ڤیدیۆ.. لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا دوو منداڵ و ژنێک و سێ پیاو گیانیان لەدەستدا

وتەبێژی تەندروستیی چەمچەماڵ ڕایگەیاند، لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لەنێوان ‏بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێلێکی تایبەت (ساڵۆن)دا لەسەر ڕێگای چەمچەماڵ ــ کەرکوک لە ‏نزیک بانی مەقان شەش کەس گیانیان لەدەستدا.‏

شەریف ڕەحیم، وتەبێژی تەندروستیی چەمچەماڵ بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “لە ‏ڕووداوەکەدا شەش کەس گیانیان لەدەستداوە، کە پێکهاتوون لە سێ پیاو، دوو منداڵ و ‏ژنێک، هاوکات شۆفێری بارهەڵگرەکەش بریندار بووە”.‏

وتەبێژی تەندروستیی چەمچەماڵ، ئاشکرایکرد، “ئەو کەسانەی کە گیانیان لەدەستداوە، ‏هەموویان سەرنشینی ئۆتۆمبێلە تایبەتەکە بوون و خەڵکی ناحیەی قەرەهەنجیرن”.‏

بەپێی زانیارییەکان، لە ڕووداوەکەدا، ئەو شەش کەسە دەستبەجێ گیانیان لەدەستداوە و ‏تەرمەکانیان ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی دەکرێن.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران: راکان جبوری بەردەوامە لە کارکردن وەک پارێزگاری کەرکوک

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک رایگەیاند، وێڕای نەمانی دەسەڵاتەکانی وەک پارێزگاری کەرکوک راکان جبوری بەردەوامە لە واژۆکردنی نووسراوی رەسمی…
Total
0
Share