وەزارەتی تەندروستی: سەربـ.ـڕینی ئاژەڵ لەناو ماڵان و دەرەوەی شوێنی مۆڵەتدار قەدەغەیە

لۆگۆی وەزارەتی تەندروستی

وەزارەتی تەندروستی، ڕایگەیاند، سەربـ.ـڕینی ئاژەڵ لەناو ماڵان و دەرەوەی شوێنی مۆڵەتدار قەدەغەیە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، بۆ دووربوون لە نەخۆشیی تای خوێنبەربوون، پێوستە لەکاتی سـ.ـەربڕینی ئاژەڵ ئەم ڕێنماییانە جێبەجێبکرێن:

1- سـ.ـەربڕینی ئاژەڵ لەناو ماڵان و دەرەوەی شوێنی مۆڵەتدار بەهەر شێویەک بێت قەدەغەیە و سـ.ـەربرین پێویستە لەناو ئەو سەربڕینخانانەدا بێت کە مۆڵەتیان هەیە و ڕێگەپێدراون و پزیشکی ڤێتێرنەری سەرپەرشتیدەکات.

2- لەکاتی سـ.ـەربڕینی ئاژەڵ و کەوڵکردن یان پارچەپارچەکردنی گۆشتەکەیان، جلوبەرگی خۆپارێزی وەک: دەستکێش، جزمە، بەرگی تایبەت، ماسکی دەموچاو بەکار بهێندرێت.

3- نابێت خێزان یان خەڵک لە چواردەوری قەساب کۆببنەوە و دەستکاری بکەن.

4- بەبێ دەستکێش دەست لە کەلاش مەدەن و دوای پۆشینی دەستکێش و کەلوپەلی خۆپارێزی گۆشتەکە پارچەپارچە بکەن و پاشان دەست بەباشی بشۆردرێت.

5- لابردنی پاشماوەی ئاژەڵە سـ.ـەربڕاوەکان و دانانی کیسی داخراو و فڕێدانی بۆ شوێنی تایبەت.

6- بەکارهێنانی چـ.ـەقۆ و تەختەی پارچەپارچەکردنی تایبەت بە گۆشت و پاکژکردنەوەی تەختە و چـ.ـەقۆکان دوای بەکارهێنان.

7- پاککردنەوەی ئەو شوێنەی ئاژەڵەکەی لێ سـ.ـەردەبڕدرێت، بەتایبەت ئەو شوێنانەی خوێنی لێیە بە ماددەی کلۆرین پاکبکرێنەوە.

8 – پێویستە هاوڵاتییان گۆشت لە شوێنی ڕێپێدراو بکڕن و دەسەتکێش لە دەستبکەن و ئاگاداربن دەستیان هیچ بریندار نەبێت و تەختەی لەتکردنی گۆشت جیاواز بێت لە تەختەی لەتکردنی سەوزە، و پاشان شوێنی لەتکردنەکە بە باشی خاوێنبکرێت بە ئاوى گەرم و سابوون و کوڵاندنی گۆشت بۆ ماوەیەک کە لە 30 خولەك کەمترنەبێت. باشترە گۆشت دواى سـ.ـەربڕينى ئاژەڵ بۆ ماوەى 24 كاتژمێر لە پلەى (4 -8) پلەى سەدى هەڵبگيرێت، پاشان بەكاربهێندرێت.

9- پێویسته‌ ئاژه‌ڵ چاره‌سه‌ركرابێت به‌ ڕشاندن به‌ماددەکانی قڕكه‌ر ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ پێش سـ.ـه‌ربڕینی، ئەگەر ئاژەڵ گەنە يان مێرووى ترى هەبوو یان گومانی نەخۆشی هەبوو باشتر وايە سەرنەبڕدرێت.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تانكەرێكی گواستنەوەی نەوتی حكومی وەرگەڕا و شۆفێرەكەی گیانیلەدەستدا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی كۆیە رایدەگەیەنێت، تانكەرێكی گواستنەوەی نەوتی حكومی وەرگەڕا و شۆفێرەكەی گیانیلەدەستدا. بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی كۆیە كە…
Total
0
Share