كاتی دابەشكردنی مووچەی مانگی چوار راگەیەندرا

وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە دوو بۆ سێ رۆژی داهاتوودا لیستی مووچەی مانگی چوار بۆ بەغداد دەنێرێین و دەشڵێت، “لە دوای 25ی ئەم مانگەوە مووچە دابەشدەكەین”.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكومەتی هەرێم لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، وردەكارییە تەكنیكییەكانی لیستی مووچە ماوە و بابەتی تەرازووی پێداچوونەوە و داهاتی ناوخۆ یەكلادەكرێتەوە و لە دوو بۆ سێ رۆژی داهاتوودا لیستی مووچەی مانگی چوار بۆ بەغداد دەنێردرێت.

وتیشی، “تیمە تەكنیكییەكان كارەكانیان زۆر بە خێرایی تەواوكردووە و هیچ گرفتێك ناهێڵدرێت و لە دوای 25ی ئەم مانگەوە مووچە دابەشدەكەین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەبێت خێروبێری ئەم هەرێمە بخرێتە خزمەت هاوڵاتییانەوە
بافڵ جەلال تاڵەبانی: بە گژ گەندەڵیدا دەچینەوە و ڕێگە لە بەهەدەردانی سامانی گشتی دەگرین

بافڵ جەلال تاڵەبانی دووپاتیدەكاتەوە كە ڕێگە لە بەهەدەردانی سامانی گشتی دەگرن و جەخت لە سەرخستنی پرۆسەی چاکسازی دەکەنەوە…
Total
0
Share