لە ئۆپراسیۆنێکدا دژ بە داعش لە سنوری پارێزگای کەرکوک، چوار مۆڵگەی ڕێکخراوەكە خاپور کراوە و دەستگیراوە بەسەر ژمارەیەک کەلوپەل و پێداویستی چەكداراندا.
لە ئاکامی ئۆپراسیۆنەکەدا، چوار مۆڵگەی ڕێکخراوەکە خاپور کراوە، وەك ئەوەی لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە.
ئەوەش خراوەتەڕوو کە ئەو چوار مۆڵگەیە هەشت بۆمبی چێنراو، دوو مووشەکی کاتیۆشا و چەند کەلوپەلێکی دیکەیان تیادابووە.
لە کانونی یەکەمی ساڵی 2017، ھێزە عێراقییەکان و پێشمەرگە بە پاڵپشتیی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش و دوای سێ ساڵ لە شەڕی سەخت، کۆنتڕۆڵکردنەوەی تەواوی ئەو ڕووبەرەیان ڕاگەیاند کە بە یەک لەسەر سێی خاکی عێراق ھەژماردەکرا و داعش لە ھاوینی 2014ەوە کۆنتڕۆڵی کردبوو.
بەڵام لەوكاتەوە شانە نوستووەكانی داعش و چەكدارە پەرتەوازەبووەكانی ناوبەناو هێرش و پەلامار بۆ سەر هێزە ئەمنییەكان و هاوڵاتییانی مەدەنی ئەنجامدەدەن، بەتایبەت لە ناوچەكانی دەوروبەری پارێزگاكانی كەركوك و دیالە و سەڵاحەدین.