لە سەیدسادق دوو تۆمەتبار دەستگیرکران

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری لە قەزای سەیدسادق راگەیاند و دەستیشی بەسەر بڕێک دەرمانی بەسەرچوودا گرت.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە دەست بەشی پۆلیسی سەیدسادق كە بارێك دەرمان هێنراوەتە سنووری قەزاكە ، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا لەلایەن نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقی سەربەبەشی پۆلیسی سەیدسادق دوو تۆمەتبار دەستگیربكرێن و دەستیشبگیرێت بەسەر ئەو بارە دەرمانەدا كە بەقاچاخ هێنرابووە هەرێمی كوردستان.

ئاشکراشیکرد، لە ئێستادا هەریەك لە تۆمەتباران م،ع،ح لەدایكبووی 1995، س،ج،ع لەدایكبووی 1984 بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 50 ی دەرمانخانەكان راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چەمچەماڵ.. لە دوو ڕووداوی جیاوازدا منداڵێك گیانی لەدەستدا و دوانی دیكە برینداربوون

تەندروستی چەمچەماڵ ڕایگەیاند، منداڵێکی تەمەن پێنج ساڵان بەهۆی ئەوەی دەرگای سکە کەوتووە بەسەریدا، گیانی لەدەستداوە. هەڵکەوت حەمەنەجم، بەڕێوەبەری…
زیاتر ببینە

بەرهەم ساڵح تەنها ڕێوشوێنە یاساییەكانی ماوە
پەرلەمان دەرگای پاڵاوتنی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار كردەوە

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەرگای خۆپاڵاوتنی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار كردەوە و ‏مەرجەكانیشی دیاریكردووە.‏ خۆپاڵاوتن بەپێی ماددەكانی (2 و…
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی بۆ شۆفێران: لە ماڵەکانتان مەیەنەدەرەوە، شۆفێریکردن مەترسیدارە

هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە كە لەماڵەكانیان بمێننەوە و نەیەنە دەرەوە، چونكە شۆفێریکردن مەترسیدارە. ‎ لە ئاگادارییەكەی بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share