حه‌ماس بڕیارێكى به‌ریتانیا ڕه‌تده‌كاته‌وه‌

بزوتنه‌وه‌ى حه‌ماس داوا له‌ به‌ریتانیا ده‌كات له ‌بڕیارى قه‌ده‌غه‌كردنی بزوتنه‌وه‌كه‌ په‌شیمان ببێته‌وه و داواش له‌ لایه‌نگرانى ده‌كات خۆپیشاندان ئه‌نجام بده‌ن‌.

بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، داوا له‌ لایه‌نگران و فه‌ڵه‌ستینیه‌كان ده‌كه‌ین خۆپیشاندان له‌ به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌كانى به‌ریتانیا له‌ وڵاتان ئه‌نجام بده‌ن و داواى ڕه‌تكردنه‌وه‌ى بڕیارى به‌ تیرۆر ناساندنی بزوتنه‌وه‌كه‌ بكه‌ن.

حه‌ماس جه‌ختى له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه‌، “پێویسته‌ په‌رله‌مانی به‌ریتانیا بڕیاره‌كه‌ ڕه‌تبكاته‌وه‌ و حكومه‌تیش له‌و بڕیاره‌ی په‌شیمان ببێته‌وه‌”.

پێشتر، بریتی باتێل وه‌زیری ناوخۆی به‌ریتانیا ڕایگه‌یاندبوو، حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماسی قه‌ده‌غه‌ كردووه‌، پابه‌ندیش ده‌بن به‌ چاره‌سه‌ركردنی توندڕه‌وی و تیرۆر له‌ هه‌ر شوێنێك هه‌بێت.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) پاریس له‌ نانتی برده‌وه‌ و له‌ لوتکه‌ی خولی فه‌ره‌نسا به‌رده‌وامه‌

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) یوڤانتۆس لو ئۆڵیمپیکۆ لازیۆی کوتا به‌زه‌ویدا و دوو پله‌ سه‌رکه‌وت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share