فەرمی.. ڕاهێنەری ئۆرۆگوای دوورخرایەوە

یەكێتیی تۆپی پێی ئۆرۆگوای دەستبەرداری ئۆسكار تابارێز-ی ڕاهێنەر بوو، بەهۆی ‏ئەنجامە خراپەكانی ئەم دواییەی هەڵبژاردەكە لە پاڵاوتنەكانی مۆندیال.‏

تابارێز ماوەی 15 ساڵە سەرپەرشتی هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای دەكات، بەڵام بەهۆی ئەنجامە ‏خراپەكانی هەڵبژاردەكەوە، لە پۆستەكەی دورخرایەوە.‏

ڕاهێنەرە دوورخراوەكە ماوەیەكی زۆرە نەخۆشە و ناتوانێت بە پێوە بوەستێت و لەسەر ‏كورسیی تایبەت بە كەسانی خاوەنپێداویستیی تایبەتە.‏

هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای لە پاڵاوتنەكانی ئەمریكای لاتیندا، لەپلەی حەوتەمدایە و تەنها 16 ‏خاڵی كۆكردووەتەوە.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئه‌و گه‌وهه‌ره‌ی به‌رشلۆنه به‌ته‌مایبوو ڕیاڵ مه‌درید ڕفاندی

سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ جه‌خت له‌وه ده‌که‌نه‌وه‌، که به‌ڕێوه‌به‌رانی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید سه‌رکه‌وتووبوون له گواستنه‌وه‌ی ئێندریک، هێرشبه‌ری یانه‌ی پاڵمێراس. به‌پێی…
Total
0
Share