لیڤەرپوڵ هەوڵ بۆ یاریزانێکی ڕیاڵ مەدرید دەدات

یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی هەوڵەکانی بە ئاڕاستەی مارکۆ ئاسینسیۆ، ئەستێرەی لاوی یانەی ڕیاڵ مەدرید دەستپێدەکاتەوە.

تۆڕی “تۆدۆ فیچاجێس”ی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، بەڕێوەبەرانی “ڕێدز” لە میرکاتۆی زستانی 2022 دووبارە هەوڵەکانیان بە ئاڕاستەی مارکۆ ئاسینسیۆ دەستپێدەکەنەوە.

بەپێی سەرچاوەکە، ئاسینسیۆ لە بارودۆخی خۆی ڕازینییە و چاوەڕوانی کارلۆ ئەنچلۆتی ڕاهێنەری نوێی یانەی ڕیاڵ مەدرید دەکات، تاوەکو بزانێت لە وەرزی 2021-2022 هەلی یاریکردنی پێدەدات یان نا، ئەگەر بەشداریکردنی یاریزانەکە لە پێکهاتەی سەرەکیی شاهانە بەپێی پێویست نەبێت، لە گواستنەوەکانی زستانی 2022 دەرگای گواستنەوە بەڕووی لیڤەرپوڵدا دەکاتەوە.

ئاسینسیۆ تەنها داواکراوی یانەی لیڤەرپوڵ نییە، بەڵکو یانەکانی ئەی سی میلان و تۆتنهام بەهەمان شێوە خواستیان لەسەر گواستنەوەی نیشانداوە.

بابەتی پێشتر

زانستی پزیشکی کاریگەریی چالاکیی دایک لەماوەی دووگیانیدا لەسەر کۆرپەلە ڕووندەکاتەوە

بابەتی دواتر

ڕەخنە لە دەسەڵاتی دادوەری دەگرێت<br>وەزیری ناوخۆی هەرێم: ڕێژەی تاوان بەرزبووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share