ئەمریکا: ئێران نزیکبووەتەوە لە خاڵێک نەتوانێت بگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی

ڕۆبێرت مالی نوێنەری ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران هۆشداری دەداتە ئێران لەوەی نزیکبووەتەوە لەخاڵێک کە نەتوانێت بگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی، ئەمەش دوای ئەوەی پەرەی بە پیتاندنی یۆرانیۆمی وڵاتەکەیدا لەدوای دانوستانەکانی ڤیەننا.

ڕۆبێرت مالی ڕایگەیاند، ئێران نزیکە لەوەی کارێکی مەحاڵ بکات بەجۆرێک گەڕاندنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی چیتر سوودی نەبێت.

لەم هەفتەیەدا لەکاتێکدا تاران و وڵاتانی بەشدار لە گفتوگۆکانی ڤیەننا ئامادەکاری دەکەن بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان، ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم ڕایگەیاند، ئێران دەستیکردووەتەوە بە بەرزکردنەوەی ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم.

لە کاتی بەشداریکردنی لە کۆنگرەی مەنامە لە بەحرەین مالی وتی، ئەگەر ئێران بەردەوامبێت لەسەر ئەم هەنگاوانە، گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی مەحاڵ دەبێت و تەنانەت ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ ڕێککەوتنەکە هیچ سوودێکی نابێت.

ئێران و شەش وڵاتی دیکە کە هەریەکە لە، ئەمریکا، بەریتانیا، فەرەنسا، ڕوسیا، چین و ئەڵمانیا لەساڵی 2015ـدا ڕێککەوتنێکیان واژووکرد سەبارەت بە دۆسیەی ئەتۆمیی ئێران، بەپێی ڕێککەوتنەکە بەشێک لە سزاکانی سەر ئێران هەڵگیرا لەبەرامبەردا سنوور بۆ بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دانرا کە تەنها بۆ مەبەستی ئاشتی بەکاریبهێنێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ملیۆنێک منداڵی ئەفغانی لەبەردەم مەترسی لەبرسامردندان

ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرایدەکات، بەهۆی خراپیی خۆراکەوە نزیکەی یەک ملیۆن منداڵ لە ئەفغانستان مەترسیی مردنیان لەسەرە، نیوەی دانیشتووانەکەشی…
زیاتر ببینە

وەزیری وزەی تورکیا: بەهۆی بومەلەرزەوە بۆریی نەوتی عێراق-تورکیا داخرابوو

وەزیری وزەی تورکیا رایدەگەیەنێت، لە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆوە، هەناردەی نەوت لە بۆریی نەوتی عێراق-تورکیا دەستیپێکردەوە. ئاڵپ ئەرسەلان بایراکتار، وەزیری…
Total
0
Share