تاڵیبان: ئەمارەتی ئیسلامی هەنگاوی جددی لەبواری مافی مرۆڤدا دەهاوێت

سەركردەیەكی تاڵیبان ڕایدەگەیەنێت، خاكی ئەفغانستان دژی هیچ وڵاتێك بەكارناهێنن و ئێستا پەیوەندییەكانیان لەگەڵ زۆربەی وڵاتاندا باشە.

هیبەتوڵڵا زادە، سەركردەی تاڵیبان لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “تاڵیبان پەیوەندییەكانی لەگەڵ تەواوی وڵاتان ئەرێنی و باشن و پابەنددەبێت بە تەواوی یاسا و بڕیارە نێودەوڵەتییەكان بەمەرجێك دژی ئایینی ئیسلام و بنەماكانی نەبێت”.

باسی لەوەشكردووە، دەمانەوێت ئەفغانستانێكی ئارام و سەقامگیر هەبێت و بتوانێت خۆی بژێنێت.

سەركردەكەی تاڵیبان جەختی لەوەشكردووەتەوە، بزوتنەوەكەیان دەیەوێت، پەیوەندییەكی ئەرێنی و باشی لەگەڵ تەواوی وڵاتاندا هەبێت لەسەر بنەمای بەرژەوەندییە باڵاكانی ئەفغانستان.

هیبەتوڵڵا زادە ئەوەشی وتووە، “ئەمارەتی ئیسلامی، چەند هەنگاوێكی جددی و كاریگەر لەبارەی مافی مرۆڤ، مافی كەمینەكان و پێكهاتە پەراوێزخراوەكانەوە دەنێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مـ.ـوجتەبا خـ.ـامنەیی: دوژمن دەیەوێت لە ڕێگەی میدیاوە درز بخاتە ناو یەکێتی و ئاسایشی گەلەکەمانەوە

موجتەبا خامنەیی ڕایدەگەیەنێت، ئەوەی خۆڕاگریمان پتەوتر دەکات، یەکگرتوویی گەلی ئێـ.ـرانە. مـ.ـوجتەبا خـ.ـامنەیی، ڕابەری باڵای ئـ.ـێران ڕاگەیەندراوێکی لە تۆڕی…
زیاتر ببینە

ئیسرائیل ڕێنمایی دەداتە سوپاکەی بۆ ئامادەییان لە ئەگەری هێرشی ئەمریکا بۆسەر ئێران

سەرکردە سیاسییەکانی ئیسرائیل، لەم هەفتانەی کۆتاییدا ڕێنماییان داوەتە سوپای وڵاتەکەیان تاوەکو ئامادەکاری بکەن بۆ ئەگەری سیناریۆی هێرشی ئەمریکا…
Total
0
Share