وەزیری وزەی تورکیا: بەهۆی بومەلەرزەوە بۆریی نەوتی عێراق-تورکیا داخرابوو

وەزیری وزەی تورکیا رایدەگەیەنێت، لە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆوە، هەناردەی نەوت لە بۆریی نەوتی عێراق-تورکیا دەستیپێکردەوە.

ئاڵپ ئەرسەلان بایراکتار، وەزیری وزەی تورکیا رایگەیاند، بۆریی نەوتی عێراق-تورکیا، بەهۆی بومەلەرزەکانی 6ـی شوباتی 2023، بەشێوەیەکی کاتی داخرا و کاتژمێر 7:07ـی بەیانیی ئەمڕۆ خرایەوە کار.

میدیاکانی تورکیا ئاماژەیان بەوەکردووە، هەناردەکردنەوەی نەوت پاش چەند کۆبوونەوەیەکی وەفدی هەرێم و عێراق، لەگەڵ کۆمپانیاکانی نەوت دەستیپێکردووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی: بە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگر کەسێک دەستگیرکرا

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی، رایگەیاند، بە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگر کەسێک دەستگیرکرا. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان وژینگەی سلێمانی، بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share