وەڵامی تێرشتیگن بۆ نیوکاسڵ ئاشکرا کرا

ئیدارەی یانەی نیوکاسڵ هیواخوازبووە بۆند لەگەڵ ئەندرێ تێر شتیگن واژووبکات، بەڵام گۆڵپارێزەکە بە ئۆفەرەکان قایلنەبووە.

بەپێی زانیارییەکانی “تریبونا”، ئیدارەی ماگپایس لەسەر ڕاسپاردەی ئیدی هاوی ڕاهێنەری یانەی نیوکاسڵ بۆندێکیان بۆ گواستنەوەی ئەندرێ تێر شتیگنی ئەڵمانی پێشکەشی بەرشلۆنە و خوودی یاریزانەکە کردووە، بەڵام گۆڵپارێزەکە دەستبەجێ ئۆفەری سعودییەکانی ڕەتکردووەتەوە.

تێر شتیگنی ئەڵمانی پێیوابووە، پڕۆژەی یانەی نیوکاسڵ نوێیە و ستراتیجێکی بەهێزیان نییە، بەڵکو یانەی بەرشلۆنەی بە گەورەتر ناوزەدكردووە.

نیوکاسڵ لەم وەرزەدا ئاستێکی خراپی پێشکەشکردووە، تەنها پێنج خاڵ لە هێڵی مەترسییەوە دوورە و 12 خاڵ لەدوای پلەی شەشەمەوەیە، لە بەرامەردا تێر شتیگن تاوەکو 2025 بۆندی لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە واژووکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕاشفۆرد به‌ تۆمارکردنی هاتریک ناوی له‌ مێژووی چامپیۆنزلیگ نوسرایه‌وه‌

هێرشبه‌ری به‌هره‌داری یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد، مارکۆس ڕاشفۆرد به‌رانبه‌ر یانه‌ی لایپزیگی ئه‌ڵمانی ئاستێکی ناوازه‌ی پێشکه‌شکرد و توانی هاتریک تۆماربکات…
زیاتر ببینە

هەڵبژاردەی عێراق كۆتایی بە ئامادەكارییەكانی هێنا و 25ـی مانگ رووبەڕووی فەڵەستین دەبێتەوە

هەڵبژاردەی عێراق بەرەو عومان بەڕێدەكەوێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی فەڵەستین. كەمێك پێش ئێستا هەڵبژاردەی نیشتمانیی عێراق ئامادەكارییەكانی خۆی بۆ رووبەڕووبوونەوەی…
Total
0
Share