(ڤیدیۆ) ئینتەرمیلان تاقیکردنەوەی ئاتالانتای بە سەرکەوتوویی تێپەڕاند

ئینتەرمیلان بە جیاوازی شەش خاڵ لە لوتکەی ڕیزبەندی یانەکانی کالچیۆ جێگیربووە

ئەمشەو، دووشەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 26ی خولی پلە یەکی ئیتاڵیا، یانەی ئینتەرمیلان بردنەوەیەکی گرنگی بەرانبەر ئاتالانتا تۆمارکرد.

ئینتەرمیلان لە یاریگای جوسێپی میاتزا میوانداری ئاتالانتا بێرگامۆی پێنجەمی ڕیزبەندی کالچیۆی کرد و یاری نێوانیان بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام لە بەرژەوەندی کوڕانی ئەنتۆنیۆ کۆنتی کۆتاییهات.

گۆڵەکەی نێراتزۆری لە خولەکی 54ی تایمی دووەم لەلایەن میلان سکرینیاری بەرگریکارەوە تۆمارکرا.

https://streamable.com/k8f4st

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، ئینتەر ژمارەی خاڵەکانی لە کۆی 26 یاری وەرزی 2020/2021 گەیاندە 62 و لە پلەی یەکەمی ڕیزبەندی یانەکانی کالچیۆ بە جیاوازی شەش خاڵ پێش میلانی ڕکابەری کەوت، لە بەرانبەردا یانەی ئاتالانتا بە 49 خاڵەوە لە پلەی پێنجەمی ڕیزبەندیدا هاوشێوەی هەفتەی ڕابردوو بەردەوامبوو.

ئینتەر لەم وەرزەدا 19 بردنەوە و پێنج یەکسانبوون و دوو دۆڕاندنی تۆمارکردووە، لە تۆماری گۆڵیشدا 63 گۆڵیان تۆمارکردووە و 25 گۆڵیان لەسەر تۆمارکراوە.

بابەتی پێشتر

چێڵسی 2-0 ئێڤەرتۆن

بابەتی دواتر

یەكێك لە بریندارەكانی تەقینەوەكەی بەغداد گیانی لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share