(ڤیدیۆ) مانچستەر یونایتد لە ستاد لەندەن بە سێ خاڵەوە گەڕایەوە

یانەی مانچستەر یونایتد لە پێنجەم ڕووبەڕووبوونەوەی وەرزی 2021-2022ی خولی ئینگلتەرا، بەرامبەر وێستهام یونایتد بردنەوەیەکی ئەستەمی تۆمارکرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە، یانەی مانچستەر یونایتد لە ستاد لەندەن، پێنجەم یاریی خولی نایابی ئینگلیزی “پریمەرلیگ”ی بەرامبەر وێستهام ئەنجامدا، یارییەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە بەرژەوەندیی کریستیانۆ و هاوڕێکانی کۆتاییهات.

گۆڵەکەی “هامەرز” لە خولەکی 30 لەلایەن سەعید بن ڕەحمەوە تۆمارکرا، دوو گۆڵەکەی یونایتدیش لە خولەکەکانی 35 و 89 لەلایەن کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و جیسی لینگاردەوە تۆمارکران.

https://streamable.com/mblby2

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، مان یونایتد بە کۆکردنەوەی 13 خاڵ لە پلەی دووەمی ڕیزبەندیی یانەکانی پریمەرلیگ جێگیربوو (لەگەڵ لیڤەرپوڵ هاوتایە و بە جیاوازی گۆڵ دەکەوێتە پلەی دووەمەوە)، یانەی وێستهامیش بە هەشت خاڵەوە لە پلەی هەشتەمدا جێگەی خۆی کردەوە.

بابەتی پێشتر

کەسێک دەستگیرکرا کە 30 سنەوبەری لە شەقامێکدا هەڵکەندبوو

بابەتی دواتر

وێستهام 1-2 مانچستەر یونایتد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share