ئەمڕۆ كارگێڕیی بەرشلۆنە بڕیارە قورسەكە دەدات

كارگێڕیی یانەی بەرشلۆنە كۆبوونەوەكانی بۆ یەكلاییكردنەوەی داهاتووی ڕۆناڵد كومان-ی ڕاهێنەر دەستپێكردووە و ئەمڕۆش بڕیاری كۆتایی لەو بارەیەوە دەدرێت.

بەرشلۆنە بۆ جاری دووەم لەسەریەك لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا شكستی هێنا و ئەمجارە بە یانەی بەنفیكا-ی پۆرتوگالی دۆڕا.

دوای یارییەكە، كومانی ڕاهێنەر ڕایگەیاند، چاوەرێی هەڵوێستی ئیدارەی بەرشلۆنە دەكەم بۆ دیاریكردنی داهاتووم.

هەر پاش گەڕانەوەیان لە پۆرتوگال، لاپۆرتای سەرۆكی بەرشلۆنە، جێگرەكەی، بەرپرسی پەیوەندییەكان و بەرپرسی كارگێڕیی یانەكە كۆبوونەوە.

تا ئێستا ئەنجامی كۆبوونەوەكە بۆ ڕاگەیاندنەكان ئاشكرانەكراوە، بەڵام ئەمڕۆ بڕیار لەسەر بەردەوامبوونی كومان، یاخود دوورخستنەوەی دەدرێت.

ڕاگەیاندنەكان پیشبینی دەكەن، ئەندریا پێرلۆ، ڕۆبێرتۆ مارتینێز، چاڤی هێرناندێز، یان تێری هێنری، ڕكابەری لەسەر جێگەكەی كومان بكەن.

بابەتی پێشتر

ئەم هەڵبژاردنە مامۆستایانی ئایینی لە بانگەشە بەدووربوون

بابەتی دواتر

دوای 24 كاتژمێر ڕۆناڵدۆ وەڵامی مێسی دایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share