مانچستەر یونایتد بەنیازی دەركردنی ڕاهێنەر نییە ‏

ئید وودوارد، جێگری سەرۆكی جێبەجێكاری یانەی مانچستەر یونایتد جەختی لەوە كردەوە ‏پشتگیریی سۆلشایەر-ی ڕاهێنەر دەكەن و نیازی دوورخستنەوەیان نییە.‏

یانەی مانچستەر یونایتد ئامادەكارییەكانی بۆ یارییەكەی واتفۆرد لەخولی ئینگلتەرا ‏دەستپێكرد كە بڕیارە ڕۆژی شەممە ئەنجام بدرێت.‏

مانچستەر یونایتد هەفتە دوای هەفتە ئەنجامەكانی خراپتر دەبێت و لە 18 خاڵی ڕابردووی ‏پریمەرلیگ، تەنها 4 خاڵی بەدەستهێناوە.‏

پێچەوانەی قسەكانی ئیدارەی یانەكە، بە پێی میدیاكانی ئینگلتەرا، ئەنجامەكانی مانچستەر ‏یونایتد خراپە و ئیدارەی یانەكەش نیازی دوورخستنەوەی سۆلشایەری هەیە و بۆ ‏جێگەكەشی یەكێك لە ڕاهێنەران زێدان یاخود براندان ڕۆجەرز دیاری دەكات.‏

ئید وودوارد بۆ كەمكردنەوەی فشارەكان لەسەر ڕاهێنەر، لە مەراسیمی ئاشكراكردنی ‏لایەنی دارایی یانەكەیدا جەختی لەوە كردەوە، لە ئێستادا پشتگیریی ڕاهێنەرەكەیان دەكەن ‏و لە پۆستەكەی دووریناخەنەوە.‏

بابەتی پێشتر

ناوبژیوانی یارییەكەی ئەرجەنتین و بەرازیل ڕاگیرا

بابەتی دواتر

مێسی بەڵێنێك بە هاندەرانی پاریس سان جێرمان دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زێدان دەبێتە ڕاهێنەری کوێ؟

زێدان جارێکی تر پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانەى مارسیلیای ڕەتکردەوە و چاوەڕێی ئەوەیە پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانەیەکی گەورە بگرێتە ئەستۆ. بە…
Total
0
Share