بەهۆی محەمەد سەڵاح و ئیسلامەوە هاندەرێکی وێستهام یونایتد سزادرا

 

یانەی وێستهام یونایتدی ئینگلیزی دوای پێداچوونەوە بە کەیسی ڕەگەزپەرستی هاندەرێک بەرانبەر محەمەد سەڵاحی میسری، سزای قورسیان بەسەر هاندەرەکەدا سەپاند.

چیرۆکی سوکایەتی پێکردن و ڕەگەزپەرستی هاندەرەکەی یانەی وێستهام یونایتد بەرانبەر محەمەد سەڵاحی یاریزانی میسری یانەی لیڤەرپوڵ بۆ مانگی شوباتی ساڵی 2019 دەگەڕێتەوە، کە تیایدا هەردوو یانەکە لە یاریگای ئۆڵۆمپی لەندەن بە گۆڵێک یەکسانبوون.

لە گرتەکاندا دەرکەوتووە، هاندەرێکی یانەی وێستهام بەناوی برادلی سومۆد لە کاتی لێدانی کۆرنارێکدا وتەی نەشیاو بەرانبەر محەمەد سەڵاح و ئاینی ئیسلام بەکاردەهێنێت، لەو کاتەوە تاوەکو ئێستا لێکۆڵینەوەکان بەردەوامبوون و لەکۆتاییدا گەیشتن بە و هاندەرەی ئەم کارە دزێوەی کردووە.

دوای دەرکەوتنی ڕاستییەکان، بەرپرسانی یاریگای پیکفۆرد ڕۆد بڕیاریاندا بە دوورخستنەوە و سڕکردنی سومۆد بۆ ماوەی سێ ساڵ لە یانەی وێستهام و تەنانەت لە حاڵەتی گەڕانەوەی هاندەرانیشدا ڕێگەی پێنادرێت وەک هاندەرێکی ئاسایی بگەڕێتەوە و بەشداری چالاکییەکان بکات.

برادلی سومودی تەمەن 48 ساڵ تەنها بەم سزا وەرزشییە ڕزگاری نەبووە، بەڵکو دادگای سەرەتایی تامز پاڵپشت بە یاسای پێنجی بەگژداچوونەوەی ڕەگەزپەرستی بڕیاریداوە بڕی 400 پاوەند سزای دارایی و 215 پاوەند قەرەبووی دادگا بەسەریدا بسەپێنێت، بەتایبەت دوای ئەوەی لەبەردەم داداوەر دانی بە هەڵەکانی خۆیداناوە.

بابەتی پێشتر

دەگاتە ئاستی مێسی وکریستیانۆ؟ سیدۆرف گومانی لە هازارد هەیە

بابەتی دواتر

ڕێگا بە هاوردەكردنی تەماتە دەدرێت بۆ ناوخۆی هەرێم

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یوڤانتۆس و ناپۆلی ڕێگری له‌ یاریزانه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کانیان ده‌که‌ن

سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ له‌ ئیتاڵیاوه‌ ئاشکرایانکردووه‌،‌ یانه‌کانی یوڤانتۆس و ناپۆلی بیر له‌ دابڕینی یاریزانه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان له‌ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌کانیان ده‌که‌نه‌وه‌.…
زیاتر ببینە

یارییەكانی ئەمڕۆ بزانە

ئەمڕۆ ڕكابەرییەكانی هەردوو خولی ئیسپانیا و ئیتاڵیا دەستپێدەكەنەوە و لە ئینگلتەرا و ئەڵمانیاش یارییەكانی جام بەڕێوەدەچن. خولی ئیسپانیا…
زیاتر ببینە

کەی مێسی وازدەهێنێت؟

یەکێتیی تۆپی پێی ئەمریکاى لاتین خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشی بە یاریزان و تیمی هونەری هەڵبژاردەى ئەرجەنتین. مێسی وەک کاپتنی…
Total
0
Share