بینیتێز دەگەڕێتەوە؟ پاڵێوراوە بۆ پۆستی ڕاهێنەری زەبەلاحێکی پریمەرلیگ

بەڕیوبەرانی ئارسیناڵ بیر لە گەڕاندنەوەی ڕافائێل بینیتێز دەکەنەوە بۆ خولی نایابی ئینگلیزی

داهاتوو و پێگەی مایکڵ ئارتێتای ڕاهێنەری ئیسپانی یانەی ئارسیناڵ ناڕوونە و هەندێک لە سەرچاوەکان ئاماژەیان بە شوێنگرتنەوەی کردووە لەلایەن ڕافائێل بینیتێزەوە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی سەندەی ئێکسپرێس، لەلایەن بەڕێوبەرانی ئارسیناڵەوە ڕافائێل بینیتێز وەک یەکێک لە پاڵێوراوەکان بۆ شوێنگرتنەوەی مایکڵ ئارتێتا دەستنیشانکراوە.

لەم وەرزەدا ئاستی تۆپچییەکانی شاری لەندەن لاوازبووە و مایکڵ ئارتێتا نەیتوانیوە لە بەرەوپێشبردنی پێکهاتەکەیدا سەرکەوتووبێت، لە ئێستادا دەنگۆیەکی بەهێز لەئارادایە و میدیاکانی بەریتانیا ئاماژەیان بە ڕێککەوتنی نێوان ئیدارەی گانەرز و تۆماس توخێلی ڕاهێنەری ئەڵمانی یانەی پاریس سانت جێرمان کردووە.

توخێل لەگەڵ پاریس سانت جێرمان نزیکە بگات بە ڕێککەوتنێک بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی، لەبەرانبەردا ڕافائێل بینیتێز لە هاوینی 2019وە پۆستی ڕاهێنەری دالیانی چینی وەرگرتووە و چاوەڕوانی ئۆفەرێکی گەورەیە لە ئەوروپاوە.

ئارسیناڵ لەم وەرزەدا لە پلەی 15ی ڕیزبەندی یانەکانی پریمەرلیگ جێگیربووە، تەنها 17 خاڵیان کۆکردووەتەوە لە کۆی پێنج بردنەوە و دوو یەکسانبوون و هەشت دۆڕاندن.

بابەتی پێشتر

ئاماری کوژران و تێکهەڵچونەکانی سنوری نێوان هەرێم و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوکرایەوە

بابەتی دواتر

بەشیر حەداد: پرۆژەی بودجەی 2021 گۆڕانكاری و هەمواری تیادەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share