مانچستەر سیتی لە برایتۆنی بردەوە

لە هەفتەى نۆیەمی خولی ئینگلتەرا یانەى مانچستەر سیتی لەناو یاریگاى خۆی میوانداری یانەى برایتۆنی کرد.

تایمی یەکەم مانچستەر سیتی باڵادەستی خۆی بەسەر یارییەکە پیشاندا و بەدوو گۆڵ پێشکەوت.

ئەلڤارێز و هالاند دوو گۆڵەکەى مانچستەر سیتییان کرد

تایمی دووەم برایتۆن ڕیزەکانی رێکخستەوە و توانی گۆڵێک لە ڕێگەى فاتییەوە بکات کە ئەوە یەکەم گۆڵییەتی لەگەڵ برایتۆن لەخولی ئینگلتەرا.

ئەو گۆڵە بەس نەبوو بۆ ئەوەى برایتۆن ئەنجامەکەى پێ یەکسان بکاتەوە

یارییەکە دوو بە یەک لە سودی مانچستەر سیتی کۆتایی هات.

بەو بردنەوەیە سیتی کۆی خاڵەکانی بۆ 21 خاڵ بەرزکردەوە و بەشێوەیەکی کاتی پێشەنگی ڕیزبەندی وەرگرت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) سیتی گواردیۆلا پاریسی لە چامپیۆنزلیگ کردە دەرەوە و یەکەم بلیتی ئیستانبوڵی بڕی

ئەمشەو، سێشەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی گەڕانەوەی قۆناغی نیوەی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، یانەی مانچستەر سیتی ڕوبەڕووی پاریس سان جێرمان بووەوە…
Total
0
Share