یەكێتیی تۆپی پێی بەرازیل ئاشكرایكرد، نەیمار بەهۆی پێكانەوە بەشداریی یارییەكەی ئەرجەنتین ناكات.
ئەمشەو كاتژمێر 2:30 خولەك، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە یاریگای خۆی میوانداری هەڵبژاردەی بەرازیل دەكات.
یارییەكە یەكێكە لە ڕكابەرییەكانی گەڕی سیانزەیەمی پاڵاوتنەكانی ئەمریكای لاتین بۆ مۆندیالی 2022ی قەتەر.
یەكێتیی تۆپی پێی بەرازیل ئاماژەی بەوەدا، نەیمار هەستی بە ئازار كردووە لە ڕانیدا و لەلایەن ڕاهێنەرەوە پشووی پێدراوە.
جگە لە نەیمار، كاسیمیرۆ-ش بەهۆی كەڵەكەبوونی كارتە زەردەكانیەوە بەهەمان شێوە لەم یارییە بێبەش دەبێت.
بەرازیل سەركەوتنی بۆ مۆندیالی 2022ی قەتەر مسۆگەركردووە و تیتی-ی ڕاهێنەریش دەڵێت، “بۆ ئەو یارییانەی ماومانە، یاریزانی نوێ تاقیدەكەینەوە”.