ڕیاڵ مەدرید ملیۆنێک بۆ ئاوارەکانی ئۆکرانیا تەرخاندەکات

ڕۆژی چوارشەممە لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا، یانەی ڕیاڵ مەدرید بەهۆی لەشکرکێشیی ڕوسیاوە پشتیوانیی خۆی بۆ ئۆکرانیا ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، “ڕیاڵ مەدرید بڕی یەک ملیۆن یورۆ وەک پشتیوانییەک بۆ کەمپینی هەمووان لەگەڵ ئۆکرانیاین تەرخاندەکات، کە لە ڕێکەوتی پێنجی ئازارەوە لەلایەن دامەزراوەی ڕیاڵ مەدریدەوە دەستیپێکردووە، مەبەست لێی یارمەتیدان و گەیاندنی پێداویستیی ڕۆژانەیە بۆ ئاوارەکانی ڕوسیا”.

ڕیاڵ مەدرید تەنها یانە نییە پاڵپشتی بۆ ئاوارەکانی ئۆکرانیا دەربڕیوە، بەڵکو چەندین یانەی دیکە و یاریزان بەتایبەتی لە کەمپینەکەدا بەشدارییانکردووە و بە هەمووان زیاتر لە یەک ملیۆن دۆلاریان تەرخانکردووە.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا “یوێفا”، بەم دواییانە بڕیاریدا یانەکانی ڕوسیا لە پێشبڕکێ ئەوروپییەکان دووربخاتەوە، لە بەرامبەردا فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان “فیفا”ش لەلایەن خۆیەوە هەڵبژاردەی ڕوسیای لە جامی جیهانیی قەتەر دوورخستەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لیڤەرپوڵ دوو خاڵی لەدەستدا و بە شێوەیەکی کاتیی گەڕایەوە لوتکەی پریمەرلیگ

ئەمشەو، شەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی دەیەمی خولی نایابی ئینگلیزی، یانەی لیڤەرپوڵ یەکسانبوونی بەرانبەر برایتۆن تۆمارکرد. لە چوارچێوەی…
Total
0
Share