کومان بە ئاشکرا زەنگی ئاگادارکردنەوەی بۆ گریزمان لێدا

شەوی ڕابردوو، یەک شەممە یانەی بەرشلۆنە لە یەکەم تاقیکردنەوەی گەورەدا بەرانبەر یانەی ئیشبیلیە یەکسانبوونی تۆمارکرد.

لەدوای ڕوبەڕوبوونەوەکە ڕۆناڵد کومانی هۆڵەندی ڕاهێنەری نوێی بارسا پرێس کۆنفرانسێکی ئەنجامدا و چەندین وەڵامی گرنگیدایەوە.

لەوەڵامەکانیدا ئاماژەی بە ئەگەرەکان کرد بۆ گواستنەوەی عوسمان دیمبیلی و بە دووری نەزانی تاوەکو کۆتا ساتی گواستنەوەکان ڕەوانەی یانەیەکی دیکە بکرێت، لەبارەی فیلیپی کۆتینیۆی بەرازیلیشەوە کە تۆمارکەری گۆڵی یەکسانکەرەوەی ئەنجامەکە بوو بەرانبەر ئیشبیلیە، ڕایگەیاند، ” کۆتینیۆ پێویستی بە یاریدە و پاڵپشتی ڕاهێنەربوو، بەڵام هێشتا پێویستە بەردەوامی بە یاریکردن بدات”.

ڕاهێنەرە هۆڵەندییەکە بە ڕاشکاوی لەبارەی ئەنتوان گریزمانی فەرەنسییەوە دوا و ڕایگەیاند، ” ئەنتوان لە یارییەکەدا دوو هەلی گۆڵکردنی بۆ ڕەخسا، بەپێی ئەو کوالیتیە بەرزەی یاریزانەکە هەیەتی، دەبوو لە یەکێک لەو دوو هەلەدا گۆڵ تۆماربکات”.

ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی دووپاتیدەکاتەوە، وەڵامەکەی کومان هاوشێوەی زەنگێکی ئاگادارکردنەوەیە بۆ هێرشبەرە فەرەنسییەکە کە ماوەیەکی زۆرە لە تۆماری گۆڵدا تووشی نەزۆکی بووە.

گریزمان ماوەی دوو وەرزە لە ڕیزەکانی بەرشلۆنە یاریدەکات، پێشتر لە کۆی 202 یاری بەدرێسی ڕیاڵ سۆسیدادەوە 52 گۆڵ و بەدرێسی ئەتلەتیکۆ مەدریدەوە لەکۆی 257 یاری 133 گۆڵی تۆمارکردووە، بەڵام لە 51 یاری بۆ یانەی بەرشلۆنە تەنها 15 گۆڵ و چوار ئەسیستی تۆمارکردووە.

بابەتی پێشتر

هاوشێوەی تەندروستیی هەرێم لە سلێمانیش هۆشداری دەدات

بابەتی دواتر

حەوت بۆندی گەورە.. ڕەنگە ئەمڕۆ چەند گواستنەوەیەکی هەژێنەر ئەنجامبدرێن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لیڤه‌رپوڵ و ئه‌یاکس بلیتی (16)یان بڕی و سیتی ئینتەرمیلان براوه‌بوون

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، شه‌ش ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دیکه‌ی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدران، لیڤه‌رپوڵ یاریی لوتکه‌ی له‌ ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید برده‌وه‌، مان…
Total
0
Share