گۆڵچییەكەی ئێران ژن دەرچوو

یەكێتیی تۆپی پێی ئاسیا وەڵامی یەكێتیی تۆپی پێی ئوردنی دایەوە و ئاشكرایكرد، ‏گۆڵچییەكەی ئێران پشكنینی بۆ كراوە و ژنە.‏

پاش ئەوەی گۆڵچییەكەی ئێران بەرامبەر ئوردن ئاستێكی بەرزی پێشكەشكرد، یەكێتیی ‏تۆپی پێی ئوردن لای یەكێتیی ئاسیا سكاڵای لەسەر گۆڵچییەكەی ئێران تۆماركرد و داوای ‏پشكنینی بۆ كرد، بەگومانی ئەوەی پیاو بێت نەك ژن.‏

دواجار یەكێتیی تۆپی پێی ئاسیا ئاشكرایكرد، گۆڵچییەكەی ئێران ناوی “زوهرا كودیی”یە ‏و هیچ كێشەیەكی نایاسایی نییە.‏

یەكێتییەكە ئاماژەی بەوەشدا، ئەمە چەندین جارە ئەو گۆڵچییە ڕووبەڕووی ئەو كێشەیە ‏دەبێتەوە و پێشتریش پشكنینی بۆ كراوە.‏

گۆڵچییەكەی ئێران پێشتر لە لێدوانێكیدا لەسەر شێواز و ڕووخساری ڕایگەیاندووە، ‏‏”هەموو تاوانی من ئەوەیە كە جوان نیم”.‏

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسیی یەکێتی گفتوگۆی چەند پرسێک دەکات

بابەتی دواتر

مێسی بەرامبەر بەرازیل سەرەكی دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گالیتێ لە بایرن دەترسێت

کریستۆڤ گالیتێی ڕاهێنەری پاریس سانجێرمان دەڵێت ئەگەر بەشێوازی یارییەکانی مارسیلیا و نانت یاریی بکەین، ناتوانین بەسەر پشتی بایرندا…
Total
0
Share