ڕۆمان ئەبرامۆڤیچ بڕیاریدا چێڵسی بفرۆشێت

ڕۆمان ئەبرامۆڤیچ بڕیاریدا یانەی چێڵسی بفرۆشێت و لەو قەرزانەش خۆشدەبێت كە لای كارگێڕی یانەكە كەڵەكە بووە.

بەهۆی كێشەكانی نێوان ڕووسیا و ئۆكرانیاوە بڕیاردرا ڕێگری لە ڕۆمان ئەبرامۆڤیچ بكەن بچێتە ناو خاكی بریتانیاوە.

بەو بۆنەیەوە ئەویش بڕیاریدا دەستبەرداری یانەی چێڵسی ببێت و لەو قەرزانەش خۆش ببێت كەلەسەر یانەكە كەڵەكە بووە.

ئەبرامۆڤیچ شانازی كرد كە ماوەی 20 ساڵ سەرۆكی چێڵسی بووە و هیواشی خواست جارێكی تر بتوانێت بگەڕێتەوە بۆ ناو یاریگای ستامفۆرد بریدج.

ئاشكراشیكرد كە ڕێكخراوێكی خێرخوازی دادەنێت و ئەو پارەیەی لە فرۆشی چێڵسییەوە دەستی دەكەوێت بەكاری دەهێنێت بۆ قوربانیان و لێقەوماوانی وڵاتی ئۆكرانیا.

بابەتی پێشتر

"كڕینی ڕامۆس هەڵە بوو، هەل هەیە بۆ مانەوەی مباپی"

بابەتی دواتر

نرخی کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان بۆ مانگی ڕابردوو دیاریکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share