ڕاداری ڕیاڵ مەدرید لەسەر لیڤەرپوڵە

یانەی ڕیاڵ مەدرید هەوڵەکانی بە ئاراستەی ئەندریو ڕۆبێرتسۆنی بەرگریکاری یانەی لیڤەرپوڵ دەستپێکردووە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لەلایەن ڕۆژنامەی “دەیلی مەیڵ”ەوە بڵاوکراوەتەوە، نێردەی ڕیاڵ مەدرید لە بەریتانیا دانوستاندنی لەگەڵ لێپرسراوی کارەکانی ئەندریو ڕۆبێرتسۆنی بەرگریکاری باڵی چەپی یانەی لیڤەرپوڵ دەستپێکردووە.

سەرەڕای ئەوەی یاریزانەکە یەکێکە لە کۆڵەکەکانی پێکهاتەی یۆرگن کلۆپ، بەڵام یاریکردن لە یانەی شاهانە وەک خەونێکی گەورە دەبینێت و بە دوور نەزانراوە بە خێرایی ڕەزامەندی نیشانبدات.

ڕۆبێرتسۆنی سکۆتلەندی و تەمەن (29) ساڵ، یەکێکە لە باشترین بەرگریکارەکانی جیهان و بە درێسی “ڕێدز”ەوە (267) یاری کردووە، هەشت گۆڵ و (63) ئەسیستی کردووە، لە ئینگلتەرا بە ڕکابەری سەرسەختی کایل واڵکەری ئەستێرەی یانەی مانچستەر سیتی ناودەبرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) عێراق دووه‌م یاریی پاڵاوتنه‌کانی ئاسیای به‌ ئێران دۆڕاند

هه‌ڵبژارده‌ی عێراق دووه‌م ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی قۆناغی سێیه‌می پاڵاوتنه‌کانی کیشوه‌ری ئاسیای به‌رامبه‌ر ئێران ئه‌نجامدا، یارییه‌که‌ش له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئێران کۆتاییهات. ئه‌مشه‌و…
Total
0
Share