(ڤیدیۆ) ئیسپانیا گه‌یشته‌ مۆندیال و سڕبیا پۆرتوگالی ڕه‌وانه‌ی پاشکۆکان کرد

پاڵاوتنه‌کانی کیشوه‌ری ئه‌وروپا بۆ گه‌یشتن به‌ مۆندیال به‌رده‌وامن، هه‌ڵبژارده‌کانی ئیسپانیا و سڕبیا له‌ کۆمه‌ڵه‌کانی یه‌که‌م و دووه‌مه‌وه بلیتی سه‌رکه‌وتنیان‌ بڕی.

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌کی به‌هێزی گه‌ڕی ده‌یه‌می کۆمه‌ڵه‌ی یه‌که‌مدا، هه‌ڵبژارده‌ی پۆرتوگال له‌ یاریگای دالوز میوانداریی هه‌ڵبژارده‌ی سڕبیای کرد، یارییه‌که‌ش به‌ ئه‌نجامی دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێک له‌به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ڵبژارده‌ی میوان کۆتاییهات.

گۆڵه‌که‌ی پۆرتوگال له‌ خوله‌کی دوو له‌لایه‌ن ڕیناتۆ سانچێزه‌وه‌ تۆمارکرا، گۆڵه‌کانی سڕبیا له‌ خوله‌که‌کانی 33 و 90 له‌لایه‌ن دوسان تادیچ و ئه‌لیکسانده‌ر میترۆڤیچه‌وه‌ تۆمارکران.

له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌، هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا له‌ یاریگای لاکارتۆخا میوانداریی سویدی کرد، یارییه‌که‌ش به‌ ئه‌نجامی گۆڵێكی بێوه‌ڵام له‌به‌رژه‌وه‌ندیی ماتادۆره‌کان کۆتاییهات.

گۆڵه‌که‌ له‌ خوله‌کی 86 دوای لێدانێکی به‌هێزی دانی ئۆلمۆ، له‌لایه‌ن ئه‌لڤارۆ مۆراتای ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی یوڤانتۆسه‌وه‌ تۆمارکرا.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌کان، هه‌ڵبژارده‌کانی سڕبیا و ئیسپانیا گه‌یشتنیان به‌ مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ر مسۆگه‌رکرد، له‌ به‌رامبه‌ردا هه‌ڵبژارده‌ی پۆرتوگال به‌ناچارییه‌وه‌ له‌ داهاتوودا ده‌بێت به‌شداریی پاشکۆکانی کیشوه‌ری ئه‌وروپا بکات بۆ مسۆگه‌رکردنی پێگه‌یه‌ک له‌ مۆندیال.

ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌کان:

کرواتیا 1-0 ڕوسیا

ماڵتا 0-6 سلۆڤاکیا

سلۆڤینیا 2-1 قوبرس

ئه‌رمینیا 1-4 ئه‌ڵمانیا

لیشتنشتاین 0-2 ڕۆمانیا

مه‌کدۆنیای باکوور 3-1 ئایسله‌ندا

ئازه‌ربایجان 2-2 قه‌ته‌ر

 

لوکسمبۆرگ 0-3 ئێرله‌ندا

پۆرتوگال 1-2 سڕبیا

یۆنان 1-1 کۆسۆڤۆ

ئیسپانیا 1-0 سوید

بابەتی پێشتر

لەبارەی گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێلەوە هاتوچۆی هەولێر هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە

بابەتی دواتر

عێراق وادەی یەكەم گەشتی گەڕانەوەی كۆچبەرانی لە بیلاڕوسیاوە ڕاگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share