زەبێست.. كێ دەبێتە براوە و كێ شایستەیە؟

ڕۆژی دووشەممە لە سویسرا، یەكێتیی تۆپی پێی جیهان خەڵاتی باشترین یاریزان دەداتە ‏یەكێك لە ڕكابەرەكان، كە بریتین لە لیۆنێل مێسی-ی ئەرجەنتینی، محەمەد سەڵاح-ی ‏میسڕی و ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسكی-ی پۆڵەندی.‏

ئەم خەڵاتە ماوەی پێنج ساڵە دەبەخشرێت، پێشتر خەڵاتەكە بەهاوبەشی لەگەڵ گۆڤاری ‏فرانس فوتبۆڵی فەرەنسی دەبەخشرا، بەڵام دواتر جیابوونەوە.‏

خەڵاتەكە لە پێنج ساڵی ڕابردوودا چوار یاریزان بەدەستیان هێناوە، دوو جار ڕۆناڵدۆ، سێ ‏جارەكەی دیكەش مێسی و مۆدریچ و لیڤاندۆڤیسكی بوون.‏

لیۆ پاڵێوراوی سەرەكییە بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی زە بێستی فیفا، ئەوەش دوای ئەوەی ‏خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی گۆڤاری فرانس فوتبۆڵی بەدەستهێنا.‏

پێشتر ساڵی 2019 مێسی خەڵاتەكەی بەدەستهێناوە و ڕكابەرییەكەی لە ڤان دایك و ‏ڕۆناڵدۆ بردەوە.‏

مێسی ساڵی ڕابردوو ناسناوی جامی شای ئیسپانیای لەگەڵ بەرشلۆنە بەدەستهێناوە و دواتر ‏لەگەڵ ئەرجەنتین بووەتە پاڵەوانی كۆپا ئەمریكا، هەر خۆشی گۆڵكار و گۆڵدروستكەر و ‏باشترین یاریزانی پاڵەوانێتییەكە بوو.‏

هەروەها مێسی بۆ جاری هەشتەم بووە گۆڵكاری خولی ئیسپانیا، كە ئەوە پێنجەم جار بوو ‏لەسەر یەك ئەو ناسناوە بەدەست بهێنێت.‏

لە بەرامبەردا لیڤاندۆڤیسكی-ی پۆڵەندی كە پێشتر ساڵی 2020 خەڵاتەكەی بەدەستهێناوە، ‏بەهۆی زۆری گۆڵەكانییەوە، هەمیشە ڕكابەرێكی سەخت بووە.‏

لیڤاندۆڤیسكی ژمارە پێوانەییەكەی گێرد مۆلەری گۆڵكاری مێژوویی بایرن میونشنی ‏شكاند، ئەوەش دوای ئەوەی لەماوەی ساڵێكدا لەو زیاتر گۆڵیكرد.‏

لیڤا لە 29 یاریدا 41 گۆڵی تۆماركرد، هەروەها ناسناوی خولی ئەڵمانیا و خەڵاتی پێڵاوی ‏ئاڵتونیشی بەدەستهێنا.‏

لەگەڵ هەڵبژاردەی پۆڵەنداش ژمارەكانی خراپ نەبوون، لە 12 یاریدا 11 گۆڵی كردووە، ‏بەڵام هیچ ناسناوێكی بەدەستنەهێناوە.‏

ڕكابەری سێیەم محەمەد سەڵاح-ی میسڕی و یاریزانی یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزییە، ساڵی ‏‏2021 هیچ ناسناوێكی بەدەستنەهێناوە.‏

لیڤەرپوڵ وەرزی ڕابردوو سێیەمی پریمەرلیگ بووە، سەڵاح-یش دووەم گۆڵكاری ‏پریمەرلیگ بووە، لە پاڵاوتنەكانی مۆندیالیش لەگەڵ میسر نەیتوانیوە گۆڵ بكات، بەڵام ‏بەگشتی ئاستی یاریزانەكە بەرز بووە و ئەم وەرزەش 16 گۆڵی تۆماركردووە.‏

لە ڕووی توانای هونەری و تێپەڕینی یاریزان و یەكلاییكردنەوەی ئەنجامی تیپەكەی، ‏گرنگترین یاریزانی لیڤەرپوڵە.‏

بابەتی پێشتر

پاریس و مباپێ خەریكی نوێكردنەوەی گرێبەستی نێوانیانن

بابەتی دواتر

پرۆفیسۆر مارف عومەر گوڵ كۆچی دوایی كرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share