دوای دەرچوونی بڕیاری زیندانیکردن بۆ باشاک دەمیرتاش، تویتەری سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشوی هەدەپە، لە پۆستێکدا دەڵێت، “بێڕەوشتی ئەمانە هیچ سنورێکی نیە”.
لە تویتەکەی سەڵاحەدین دەمیرتاشدا نوسراوە، ” پێشتر وا بیرم دەکردەوە، تەنانەت بێڕەوشتیش سنورێکی هەیە، بەڵام بێڕەوشتی ئەمانە هیچ سنوورێکی نییە، کە دووژمن هەبوو، خودا دووژمنێکی مەرد بەنسیبت بکات، چۆک دانادەین، نادۆڕێین و هەمیشە سەردەکەوین”.
تورکیا بە تۆمەتی “ساختەکاری” هاوژینەکەی دەمیرتاش بۆ دوو ساڵ و نیو زیندانی دەکات