تورکیا بە تۆمەتی “ساختەکاری” هاوژینەکەی دەمیرتاش بۆ دوو ساڵ و نیو زیندانی دەکات

باشاک دەمیرتاش، بە ئامێری سازەوە وێنەی گرتووە، وەک سمبولێکی هونەریی کوردانی باکور

دوای زیاتر لە سێ ساڵ لە کردنەوەی دۆسییەک لە دژی “باشاک دەمیرتاش” هاوژینی سەڵاحەدین دەمیرتاش، دادگای ئامەد بڕیاریدا بە زیندانیکردنی باشاک بە دوو ساڵ و نیو.

میدیاکانی ئۆپۆزسیۆنی حکومەتی تورکیا، بڵاویانکردووەتەوە، “تۆمەتەکەی باشاک دەمیرتاش، دروستکردنی بەڵگەنامەی ساختەی تەندروستییە، بۆ وەرگرتنی مۆڵەت”.

دۆسییەی باشاک لە ساڵی 2018دا لە داگای سزاکان لە ئامەد کرایەوە و دواجار ئەمڕۆ دادگا بڕیاریدا بە تۆمەتی “ساختەکاری” باشاک و ئەو دکتۆرەی بەڵگەنامەکەی نویسووە زیندانی بکات.

پارێزەرەکەی دۆسییەی “باشاک دەمیرتاش” لەوبارەیەوە ڕایگەیاندووە، “باشاک لە ساڵی 2015 بەهۆی دووگیانییەوە چەندجارێک مۆڵەتی لە خوێندنگەکەی وەرگرتووە و دواجار منداڵەکەشی لەبارچوو، دواتر داوای مۆڵەتی فەرمی کرد بۆ خوێندنی ساڵی داهاتوو، لەگەڵ ئەوەش مامۆستای جێگرەوەی لەجێگای خۆی داناوە، بۆئەوەی بۆشایی پەروەردەیی لە خوێندنگەکەدا دروست نەبێت”.

پارێزەرەکەی باشاک ئاماژەی بەوەشکردووە، “دادگای سزا قورسەکانی ئامەد، بەبێ گەڕانەوە بۆ بەڵگەکانی تێکچوونی تەندروستی باشاک دەمیرتاش، بڕیاریانداوە و ئەوەش دەیسەلمێنێت دادگا بڕیاری خێرا و مەبەستی دەرکردووە”.

باشاک دەمیرتاش لەدایکبووی  ساڵی 1977ـە و مامۆستا و نووسەرە و هاوژینی سەلاحەدین دەمیرتاشی هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلانە کە لە ساڵی 2016دا زیندانیکرا.

باشاک لەدوای دەستگیرکردنی هاوسەرەکەیەوە، بەردەوام قسەی بۆ میدیا جیهانییەکان کردووە و کاری بۆ دروستکردنی فشارکردووە لەسەر حکومەتی تورکیا بۆ ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەندامێکی پێشووی لیژنەی دارایی عێراق لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە: ترسم لە مانگی 12 هەیە

شێروان میرزا، ئەندامی پێشووی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ترسم لەمانگی دوانزەیە بەراستی ئەگەر…
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: بەغداد ئامادەیی نیشانداوە بەشە بەنزینی سلێمانی زیادبكات بەڵام هەرێم ڕێگرە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، وەزارەتی نەوتی عێراق ئامادەیی خۆیان پیشانداوە بۆ زیادکردنی بەشە بەنزینی سلێمانی، بەڵام وەزارەتی…
Total
0
Share