ئێران لەبارەی دانوستانەکانی ڤیەننا: لەسەر ڕێگایەکی داخراو نامێنینەوە

جارێکی دیکە تاران سووربوونی لەسەر مەرجەکانی وڵاتەکەی بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی دۆسیەی ئەتۆمی و گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی ڕاگەیاند.

ئەمیر عەبدوللهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند، “نامانەوێت لەسەر ئەو ڕێگە داخراوە بمێنینەوە کە گفتوگۆکانی دۆسیەی ئەتۆمی لە پێشوودا پێیگەیشتووە”.

ئاماژەی بۆئەوەشکرد، ئەگەر لایەنی بەرامبەر بەشێوەیەکی جددی و ئەرێنی بەشداریی گفتوگۆکان بکات، دەکرێت لەماوەیەکی کەمدا بەگەنە ڕێککەوتنێکی باش.

وتیشی، بۆ گەیشتن بەڕێککەوتنێکی باش دەبێت ئەمریکا سزاکانی سەر ئێران هەڵگرێت و گرەنتی مانەوە و دووبارە نەکشانەوەی لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی بدات.

بەرلە چەند ڕۆژێک وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشکرایکرد وڵاتەکەی دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ گفتوگۆکان و گەیشتن بە ڕێککەوتن هەروەها گەڕانەوە و پابەندبوونی هەموو لایەنەکانی بە گرنگ و پێیوست بۆ گەیشتن بەڕێککەوتن دانا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەسرور بارزانی: پێزانینم ئاڕاستەی بەڕێزان کاک بافڵ و کاک قوباد و شوێنکەوتووە ڕاستەقینەکانی مام جەلال دەکەم

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان له‌ پەیامێكیدا بەبۆنەی ساڵڕۆژی كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلال ئاماژە بەوە دەكات،…
Total
0
Share