نەتەوەیەکگرتووەکان داوا لە وڵاتان دەکات 27 هەزار منداڵی پەنابەر لە سوریا وەربگرن

ڕێکخەری نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی تیرۆر، داوای لە وڵاتانی جیهان کرد کە 27 منداڵی پەنابەر لە سوریا کە منداڵی ئەندامانی داعشن وەربگرن و هۆشداری دەدات کە ئەو منداڵانە لە مەترسیدان.

فلادیمێر فۆرۆنکۆڤ لە کۆبوونەوەی نافەرمیی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، “بەرودۆخی منداڵانی کەمپی هۆل لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا مەترسیدارە، ئەوە گەورەترین بابەتە کە دەبێت ئەمڕۆ جیهان بیر لە چارەسەری بکاتەوە”.

ئەو بەرپرسەی ئەنجومەنی ئاسایش دەڵێت، “ئەو منداڵانەی لە کەمپی هۆل دەمێننەوە ژمارەیان 27 هەزار منداڵن کە ئەگەری ڕوبەڕوبوونەوەیان بە توندوتیژی و پێشێلکردنی مافەکانیان لەلایەن ئەندامانەی داعشەوە زۆرە، هەروەها ئەگەری هەیە لەناوخۆی کەمپەکەشدا مەترسی بکەوێتە سەریان”.

کەمپی هۆل گەورەترین کەمپی ئاوارە و پەنابەرانە لە سوریا و بەپێی بەرپرسانی مافەکانی مرۆڤ لە نەتەوەیەکگرتووەکان، ئێستا نزیکەی 62 هەزار کەسی تێدایە.

ئاماژەی بەوەشکردووە کە ژنان و منداڵان ڕێژەی %80ی کەمپەکە پێکدەهێنن، کە لەدوای شکستی داعش لە سوریا ئەوانە دەستگیرکراون و ئێستا لەو کەمپەدا دەمێننەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ژمارەیەک کەمپی دیکە لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا هەیە.

فۆرنۆکۆڤ دەشڵێت، “ئێستا لە کەمپەکەدا منداڵانی زیاتر لە 60 دەوڵەتی جیهان هەیە کە ئەو وڵاتانە لێیان بەرپرسیارن نەک سوریا یان ئەوانەی کۆنترۆڵی کەمپەکە دەکەن، (مەبەست لێی ‌هێزەکانی هەسەدەیە کە ئێستا چاودێری کەمپی هۆل دەکەن).

ئەو بەرپرسەی نەتەوەیەکگرتووەکان ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە کە ئەو مەترسیانەی باسیان لێدەکرێت لە ئەگەری گەڕانەوەی ئەو ژن و منداڵانە بۆ وڵاتەکانیان لە ڕووی ئەمنییەوە دوورە لە راستییەوە و هیچ بنەمایەکی نییە.

بابەتی پێشتر

پارێزگاری كەركوك: كوردستان بووەتە سەرچاوەی هێنانی مادەی هۆشبەر

بابەتی دواتر

هەولێر.. گەنجێك بە تۆمەتی دزینی زیاتر لە 11 هەزار دۆلار دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
6
Share