وەزیری دەرەوەی ئێران: چارەنووسی سەرۆکی سوریا نادیارە

وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، چارەنووسی سەرۆکی سوریا نادیارە و مەترسییەکانی ئەو دۆخەی لە سوریا هەیە بۆ ناوچەکانی دیکە درێژدەبێتەوە.

لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، چارەنووسی سەرۆکی سوریا نادیارە و پێشتریش لەدوای ساڵی 2011 زۆر کەس پێیان وابوو، کە حکومەت دەکەوێت و هەرەس دەهێنێت، بەڵام گۆڕانکاری لە رووداوەکان وایان کرد، ئەنجامەکان چاوەڕوانکراو نەبن و گۆڕانکاریی رووبدەن.

باسی لەوەشکرد، سیناریۆکان بۆ سوریا، مەترسیدارن و جیاوازن، دەکرێت دابەش ببێت، توشی شەڕی ناوخۆیی ببێت، یاخود لەلایەن گروپێکەوە وڵاتەکە کۆنترۆڵ بکرێت، بەڵام هەموو وڵاتانی ناوچەکە لەسەر یەکپارچەیی خاکی سوریا هاوڕان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕوونكردنەوە لەبارەی ڕاگرتنی هێڵەكانی ئینتەرنێت و قەرەبووكردنەوەی هاوڵاتییان دەدرێت

بەڕێوەبەری پۆستە و گەیاندنی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەو ڕۆژانەی تاقیكردنەوە نیشتمانییەكانی قۆناغی 12ی ئامادەیی ئەنجامدراوە و هێڵی ئینتەرنێت ڕادەگیرێت…
Total
0
Share