چاڤی هێرناندێز ڕاهێنەری بەرشلۆنە كۆمەڵێك یاسا و ڕێكاری نوێی بۆ یاریزانەكان داناوە و ناچاریكردوون پابەندبن پێیەوە.
چاڤی لەوكاتەوەی بووەتە ڕاهێنەری بەرشلۆنە، سێ كەسی لە تیمی ڕاهێنەرانی جەستەیی دوورخستۆتەوە و پزیشكی یانەكەشی گۆڕیوە.
ئەمە جگە لەوەی چەند یاسایەكی نوێی داناوە بۆ یاریزانەكان و ناچاریكردوون پابەند بن پێیەوە.
یاسا نوێیەكانی چاڤی ڕاهێنەری نوێی بەرشەلۆنە
1- پێویستە یاریزانەكان نیو كاتژمێر پێش كاتی دەستپێكردنی ڕاهێنانەكان بگەنە بارەگای یانەكە.
2- فەرمانبەرەكانی بەرشەلۆنە پێویستە دوو كاتژمێر زووتر پێش ڕاهێنانەكان ئامادەبن.
3- یاریزانەكان دەبێت نانی بەیانی و نیوەڕۆ لە سیوتات ئیسپۆرتیڤا بخۆن.
4- بەندی پێبژاردنی یاریزانەكان چالاكدەكرێتەوە.
5- 48 كاتژمێر پێش یارییەكان نابێت یاریزان درەنگ بڕواتەوە بۆ ماڵەوە
6- هەر یاریزانێك باش ڕاهێنانی كرد، یاریی پێدەكرێت، هەر یاریزانێكیش ساردوسڕ بوو، یاریی پێناكرێت
7- یاریزانەكان پێویستە وێنەی بەرشەلۆنە بەجوانی پیشانبدەن
8- چاودێریكردنی چالاكییە وەرزشییەكان