بەهۆی مارتینێزەوە (فیفا) یاسایەکی نوێ دەردەکات

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان (فیفا) تاوتوێی دەرچوواندنی یاسایەکی نوێ دەکات، بەهۆیەوە گۆڵپارێز ناتوانێت یاری بە دەروونی ئەو یاریزانانە بکات کە لێدانی سزا جێبەجێ دەکەن.

بەپێی زانیارییەکانی “سپۆرت بایبڵ”، هەڵسوکەوت و شێوازی گێچەڵپێکردنی ئیمیلیانۆ مارتینێز بە یاریزانانی فەرەنسا لە کاتی لێدانی لێدانە سزاکانی فاینەڵی مۆندیالی 2022، وایکردووە بەڕێوەبەرانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان بیر لە دەرچوواندنی یاسایەکی نوێ بکەنەوە.

یاسا نوێیەکە بریتییە لە، قەدەغەکردنی هەڵسوکەوتی ناوەرزشی و کارکردنی گۆڵپارێزان لەسەر دەروونی یاریزانی لێدەری پەناڵتی.

ئەم یاسایەش لەپێناو بەهێزکردنی گیانی وەرزشی و دوورخستنەوەی یاریزانانە لە بەریەککەوتن و دروستکردنی کاریگەری لەسەر ئەنجامی یارییەکان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مه‌درید دوو خاڵی له‌ده‌ستدا و بارسا گه‌ڕایه‌وه‌ لووتکه‌ی لالیگا

له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی حه‌وته‌می خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید‌ له‌ یاریگای خۆیدا یه‌کسانبوونی به‌رامبه‌ر یانه‌ی…
Total
0
Share