باکووری کوردستان.. بەهۆی ڕووخانی باڵەخانەیەکەوە دەیان کەس برینداربوون

لە پارێزگای مەڵاتیای باکووری کوردستان باڵەخانەیەک ڕووخا و بەهۆیەوە 13 کەس برینداربوون و بەپێی وتەی بەرپرسانی شارەکەش ئەگەری هەیە زیاتر لە 20  کەس لەناو باڵەخانەکەدا بووبن.

ڕووداوەکە لە شارۆچکەی یەشیلیورت ڕوویداوە و ئەو باڵەخانەیەی ڕووخاوە دوو نهۆم بووە و کاری نۆژەنکردنەوەی تێداکراوە، تائێستاش هۆکاری ڕووخانی باڵەخانەکە نەزانراوە.

بەپێی وتەی بەرپرسانی شارەکە کە قسەیان بۆ میدیاکانی تورکیا کردووە، لەناو باڵەخانەکەدا زیاتر لە 20 کەس هەبوون کە 13ـیان دەرهێنراون و تیمەکان بەردەوامن لە دەرهێنانی ئەوانەی لەباڵەخانەکەدابوون.

تەندروستیی مەڵاتیاش ئاشکرایکردووە کە دۆخی تەندروستیی ئەو 13 بریندارە تەنها دووانیان مامناوەندە و 11 بریندارەکەی دیکە تەندروستییان جێگیرە.

بابەتی پێشتر

ئەنتۆنی بلینكن پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ بەرهەم ساڵح ئەنجامدا

بابەتی دواتر

نرخی نەوت 85 دۆلاری تێپەڕاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مه‌رگی هێرش سه‌نگه‌ری.. خانه‌واده‌كه‌ی هۆشداری ده‌ده‌ن

پاش گیان له‌ده‌ستدانی ڕۆژنامه‌نوس هێرش سه‌نگه‌ری به‌هۆی كۆرۆناوه‌، خانه‌واده‌كه‌ی به‌ڕێوبه‌ری گشتیی ته‌ندروستیی گه‌رمیان به‌ كه‌مته‌رخه‌م ده‌زانن، له‌به‌رامبه‌ردا نه‌خۆشخانه‌ی…
Total
0
Share