هەڵوێستی بەڕێوەبەرانی یونایتد لەبارەی سۆڵشایەرەوە ئاشکرابوو

پێگەی ڕاهێنەری یانەی مانچستەر یونایتد، ئولی گۆنار سۆڵشایەر هیچ مەترسییەکی لەسەرنییە و بەڕێوەبەرانی یانە بڕیاریانداوە دوورینەخەنەوە.

ڕۆژنامەی “گاردیان”ی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، تەنانەت دوای شکستی شەیتانە سوورەکان بەرامبەر لیڤەرپوڵ (5-0)، پاشان مانچستەر سیتی (2-0)، هێشتا بەڕێوەبەرانی یانە بیریان لە دوورخستنەوەی سۆڵشایەر نەکردووەتەوە.

خاوەنداریەتی و بەڕێوەبەرانی یانە مێژووییەکە پێیانوایە، سۆڵشایەر شایستەی دەرفەتی زیاترە، لە داهاتووشدا داتا و ژمارەی وەرزشیی دیکەیان پێدەبەخشێت، کە دەکرێت بەهۆیەوە خوێندنەوەیەکی دیکەی نوێ بۆ پێگەکەی بکرێت.

گاردیان نووسیویەتی، سەرەڕای ئەوەی ئید ودواردی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یونایتد لە کۆتایی وەرزدا ماڵئاوایی لە یانەکە دەکات و بڕیاردان لەئێستادا بۆ ئەو ئاسانە، بەڵام بەهیچ شێوەیەک بیری لە دوورخستنەوەی ڕاهێنەرە نەرویجییەکە نەکردووەتەوە، هیواداریشە بەزووترین کات ئەو فشارە دەروونی وەرزشییە لەسەر یانەکە و ڕاهێنەرەکە دووربکەوێتەوە، کە ماوەی چەند مانگێکە لەسەریان دروستکراوە.

بابەتی پێشتر

یوڤانتۆس خواستی لەسەر چاوکاڵەکەی بەلجیکایە

بابەتی دواتر

ستیفان کوری: سەرسامنیم بەو ئاستەی لەم وەرزە پێشکەشمانکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئامۆژگاری ئالڤێس بۆ ئیمێرسۆن

بەرگریکاری نوێی یانەی بەرشلۆنە، ئیمێرسۆن خەون دەبینێت هاوشێوەی دانی ئالڤێس لە یانەی بەرشلۆنە باشترین ئاست پێشکەشبکات. ئیمێسرۆن ڕۆیاڵ،…
Total
0
Share