(343) ڕۆژە دیۆکۆڤیچ لە لوتکەدایە و پارتی لە ئاستی کچان یەکەمە

نۆڤاک دیۆکۆڤیچ و ئاشلێ بارتی لە پلەی یەکەمی ڕیزبەندی یاریزانانی تێنسی سەرزەوی جێگیربوون

ئەستێرەی سڕبی تێنسی سەرزەوی، نۆڤاک دیۆکۆڤیچ ماوەی 343 ڕۆژە لوتکەی ڕیزبەندی یاریزانانی تێنسی گرتووە و لەسەر ئاستی کچانیش ئاشلێ بارتی لە یەکەمیدا بەردەوامە.

بەپێی نوێترین ڕیزبەندی کە لەلایەن یەکێتی نێودەوڵەتی تێنسی سەرزەوییەوە بڵاوکراوەتەوە، دیۆکۆڤیچی سڕبی لەسەر ئاستی کوڕان و ئاشلێ بارتی لەسەر ئاستی کچان لە لوتکەدا بەردەوامن.

دیۆکۆڤیچ بە کۆکردنەوەی 12030 خاڵ بەسەر ڕافائێل نادالی ئیسپانیدا سەرکەوتووە کە خاوەنی 9850 خاڵە، واتا جیاوازی نێوانیان بۆ 2180 خاڵ هەڵکشاوە، لە پلەی سێیەمیشدا دۆمینیک تیمی نەمسایی لە پلەی سێیەمدا هاتووە بە تۆماری 9125 خاڵ.

لەسەر ئاستی کچان، بارتی ماوەی 70 هەفتەیە لە لوتکەدا بەردەوامە کە 490 ڕۆژی تەواو دەکات، بە جیاوازی 1462 خاڵ بەسەر سیمۆنا هالیپی ڕۆمانیدا سەرکەوتووە (هالیپ 7255 خاڵی هەیە)، ناومی ئۆساکای ژاپۆنیش لە پلەی سێیەمدا ناوی هاتووە.

ڕیزبەندی کوڕان:

  • نۆڤاک دیۆکۆڤیچ
  • ڕافائێل نادال
  • دۆمینیک تیم
  • دانیاڵ میدڤیدێڤ
  • ڕۆجێ فێدرەر
  • ستیفانۆس تسیتیباس
  • ئەلیکساندەر زڤیرێڤ
  • ئەندرێ ڕوبلێڤ
  • دیێگۆ شوارتزمان
  • ماتیۆ بیرتینی

ڕیزبەندی کچان:

  • ئاشلێ بارتی
  • سیمۆنا هالیپ
  • ناومی ئۆساکا
  • سۆفیا کینن
  • ئیلینا سڤیتۆلینا
  • کارۆلینا پیلیسکۆڤا
  • بیانکا ئاندرێسکۆ
  • پیترا کڤیتۆڤا
  • کیکی بێرتنز
  • ئاریانا سابالینکا
بابەتی پێشتر

وەزارەتی شارەوانی: لە چاکسازیی گرێبەستەکانی خاوێنکردنەوە 7 ملیار دینار بۆ حکومەت گەڕاوەتەوە

بابەتی دواتر

بە فەرمی.. ڕیاڵ مەدرید باشترین یانەیە لە مێژووی تۆپی پێی ئەوروپا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مێسی گەڕایەوە بۆ ئەرجەنتین

لیۆنێل مێسی گەڕایەوە بۆ لیستی یاریزانەكانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و بەشداری دوو یاریی پاڵاواتنەكانی مۆندیالی 2022 دەكات. ئەرجەنتین لە…
Total
0
Share