تێنسزانێکی ڕوسی بەهۆی ڤاکسینەوە بەشداری کراوەی ئوسترالیا ناکات !

یاریزانی تێنسی سەرزەوی ڕوسی، ناتا ڤیخلیانتسێڤا بەهۆی بەکارهێنانی ڤاکسینی ڕوسییەوە ناتوانێت بەشداری پاڵەوانێتیی کراوەی ئوسترالیا بکات.

بەپێی یاسا کارپێکراوەکانی پاڵەوانێتیی کراوەی ئوسترالیا و حکومەتی ئەو وڵاتە، ڤاکسینی سپۆتنیکی ڕوسی لە ڕیزبەندیی ڤاکسینە متمانەدارەکاندا نییە، واتا هەر یاریزانێک ئەم ڤاکسینەی لەخۆیدابێت، ناتوانێت بچێتە ناو ئوسترالیاوە، ئەوەش کێشەی بۆ هەندێک لە یاریزانە ڕوسیەکان دروستکردووە، کە پێشتر ڤاکسینی سپۆتنیک ڤی-یان لەخۆیانداوە.

ئەو یاریزانانەی بەشداری کراوەی ئوسترالیا دەکەن، ناچارن ڤاکسینەکانی فایزەر و ئەسترا زینیکا بەکاربهێنن، بەر لە 17ی مانگی کانونی دووەم تەواوی زانیارییەکانیان پێشکەشکردبێت.

لەو بارەیەوە ناتا ڤیخلیانتسێڤا، تێنسزانی ڕوسی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی، “لە بێچانسیدا، ناتوانم بەشداری کراوەی ئوسترالیا بکەم، چونکە ڤاکسینی سپۆتنیک ڤی لەو وڵاتە دانپێدانراو نییە، هیوای سەرکەوتن بۆ سەرجەم بەشداربووەکان دەخوازم”.

ناتا ڤیخلیانتسێڤا تەمەنی 24 ساڵە و لەڕیزبەندیی یاریزانە پیشوەرەکان تایبەت بە کچان، لە پلەی 194دایە.

بابەتی پێشتر

(NBA) واریەرز بەردەوامە لە نمایشە بەهێزەکانی

بابەتی دواتر

پاریس بۆ یانە خوازیارەکان: ئەم یاریزانە هیڵی سوورە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share