بەرهەم ساڵح: ناتوانین قبوڵی بکەین عێراق پەلکێشبکرێتە ناو ئاژاوەوە

سەرۆک کۆماری عێراق لە پەیامێکدا سەبارەت بە هەوڵی تیرۆرکردنی مستەفا کازمی ڕایگەیاند، ئەو هێرشە تیرۆریستییەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراقی کردووەتە ئامانج پێشێلکارییەکی مەترسیدارە.

لە پەیامەکەیدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاویکردووەتەوە بەرهەم ساڵح ڕایگەیاندووە، “ئەو هێرشە تیرۆریستییەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی کردووەتە ئامانج پێشێلکارییەکی مەترسیدار و تاوانێکی گەورەیە بەرامبەر عێراق”.

سەرۆک کۆمار دەڵێت، “بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هێزە شەڕەنگێزەکان پێویستمان بە یەکڕیزی هەیە بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵات و سەلامەتیی گەلەکەی، ناتوانین قبوڵی بکەین عێراق پەلکێشبکرێتە ناو ئاژاوە و کودەتاکردن بەسەر سیستمە دەستوورییەکەیدا”.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە هێرشێك بۆسەر ماڵی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لەڕێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە ئەنجامدرا، دواتر مستەفا کازمی لەڕێگەی پەیامێکی ڤیدیۆییەوە ڕایگەیاند کە تەندروستیی باشە و هیچ زیانێکی بەرنەکەوتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی: بەدواداچوونی بەردەوام دەکەین بۆ لابردنی قەدەغەی ئاسمانی ئەوروپا لەسەر هێڵی ئاسمانیی عێراق

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ وەفدی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی بۆ گواستنەوەی ئاسمانی / (لایتا)  تاوتوێی ڕێکارەکانی لابردنی…
Total
0
Share