(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مه‌درید دێربیی بچوکی مه‌دریدی برده‌وه‌ و له‌ لوتکه‌دا جێگیربوو

یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید به‌ بردنه‌وه‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دێربی بچوکی مه‌دریدی تێپه‌ڕاند و لوتکه‌ی ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی ئیسپانیی گرته‌وه‌.

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، یانه‌ی شاهانه‌ له‌ یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداریی یانه‌ی ڕایۆ ڤایکانۆی کرد، یارییه‌که‌ به‌ ئه‌نجامی دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێک له ‌به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌ستێره‌کانی ئه‌نچلۆتی کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی مێره‌نگی له‌ خوله‌که‌کانی 14، 38 له‌لایه‌ن تۆنی کرۆس و که‌ریم بنزیمه‌وه‌ تۆمارکران، تاکه‌ گۆڵه‌که‌ی ڕایۆ له‌ خوله‌کی 77 له‌لایه‌ن ڕادامێل فالکاوی کۆڵۆمبییه‌وه‌ تۆمارکرا.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، لۆس بلانکۆس ژماره‌ی خاڵه‌کانی له‌کۆی 12 هه‌فته‌ی لالیگا گه‌یانده‌ 27 خاڵ و لوتکه‌ی لالیگای له‌ ڕیاڵ سۆسیداد وه‌رگرته‌وه‌ (سۆسیداد خاوه‌نی 25 خاڵه‌ له‌پله‌ی دووه‌مدا).

له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌، ڕایۆ ڤایکانۆ به‌ 20 خاڵه‌وه‌ هاوشێوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو له‌ پله‌ی شه‌شه‌می ڕیزبه‌ندیی لالیگا به‌رده‌وامبوو.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) لایپزیک یاریی لوتکه‌ی له‌ دۆرتمۆند برده‌وه‌

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) نێیمار و مباپێ به‌ سێ گۆڵ سێ خاڵی دیکه‌یان بۆ پاریس چنییه‌وه‌

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share